شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی دەستی پێکرد.

ڕێکەوتی ۲٠۲٤/۱۱/۲۸ سابیر ئەمین، ئارام بابان، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە یەکەم ڕۆژی شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب پێشوازیانکرد لە وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان حکومەتی هەرێمی کوردستان جێگری پارێزگاری سلێمانی قائیمقامی سلێمانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی.
سابیر ئەمین،ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، لە پێشانگاکەدا سوپاس و دەستخۆشی ژووری بازرگانی و پیشەسازی گەیاند بە وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان لەبەرامبەر بەشداریکردنیان و گرنگیدان بە پێشانگای کتێب لە شاری سلێمانی .
سوپاسی تەواوی بەرپرسانی یەکەئیداریەکانی پارێزگای سلێمانیکرد بۆ هاوکاریکردن و کارئاسانیکردن بۆ بەروپێشبردن و بەردەوامی پێشانگاکان لە شاری سلێمانی.
شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب کرایەوە بەبەشداری ۲٠٠ ناوەند لە ۱۲ وڵات بەزیاتر لە ٤٠ هەزار ناونیشان بەشدارن.