شیروان میرزا، ئەندامی پێشوی لیژنەی کاروباری دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند، دابەزینی به‌های یۆرۆ کاریگه‌ریه‌کی ئیجابی ده‌بێت به‌سه‌ر بازاڕی عێراق و به‌سه‌ر هاورده‌ش بۆ بازرگانان ئه‌گه‌ر چاودێری بازاڕ به‌دروستی بکرێت، ئه‌مه دەبێته دابه‌زاندنی هه‌ندێک له‌نرخی ئه‌و کاڵایانه‌ی که له ئه‌وروپاوه هاورده ده‌کرێت.
شیروان میرزا له‌باره‌ی دابەزینی به‌های یۆرۆ به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندوه، “له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شی زۆری کاروباری بازرگانی له‌عێراقدا چ هاورده هه‌نارده‌ش به‌شێکی، به‌ڵام هاورده هه‌موی به دۆلاره ته‌نانه‌ت له‌ئه‌وروپاش ئه‌گه‌ر به یۆرۆش بێت دواجار لێره به دۆلار یۆرۆکه ده‌کڕن واته بازرگانان یۆرۆ لێره به‌دۆلار ده‌کڕن، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌نمونه 100 دۆلار به‌رامبه‌ر 100 یۆرۆ بێت جاران 100 یۆرۆ 118-120 دۆلار به‌وشێوه‌یه بو بۆیه ئه‌مه کاریگه‌ریه‌کی ئیجابی ده‌بێت به‌سه‌ر بازاڕی عێراق و به‌سه‌ر هاورده‌ش بۆ بازرگانان، چونکه به‌و دۆلاره‌ی که به‌ده‌ستیانه‌وه‌یه ده‌توانن یۆرۆیه‌کی زیاتر بکڕن له ئه‌وروپاوه، ته‌نانه‌ت ئه‌و مامه‌ڵانه‌ی به یۆرۆ ده‌کرێت ده‌توانن شتی زیاتری پێبهێنن، و له‌وانه‌شه ئه‌گه‌ر چاودێری بازاڕ به‌دروستی بکرێت ئه‌مه ببێته دابه‌زاندنی هه‌ندێک له‌نرخی ئه‌و کاڵایانه‌ی که له ئه‌وروپاوه هاورده ده‌کرێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بازرگانان لێره دۆلار ده‌کڕن ئه‌گه‌ر له‌به‌رامبه‌ر 100 دۆلار 100 یۆرۆیان ده‌ستبکه‌وێت باشتره له‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر 100 یۆرۆ 118 دۆلار بده‌ن که‌واته ئه‌مه باشتره بۆ بازرگانه‌کان به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و کاڵایانه‌ی که له‌ئه‌وروپاوه هاورده‌ی ده‌که‌ن و به یۆرۆ ده‌یکڕن.
شیروان میرزا باسی له‌وه‌شكرد، له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشودا “جگه له سه‌دریه‌کان هه‌ندێک له کوتله‌کانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌ڵێنی ئه‌وه‌یانداوه که دۆلار ده‌گه‌ڕێننه‌وه دۆخی جارانی که نزیکه 118-120 هه‌زار دینار بو بۆ 100 دۆلار، به‌ڵام به‌ڕای من ئه‌م به‌ڵێنانه زیاتر شتی ڕاگه‌یاندنن بۆ هه‌ڵبژاردنن و بۆ ڕاکێشانی ڕای خه‌ڵکن ئه‌گه‌رنا گۆڕینی نرخی دینار به‌دۆلار دوای دیراسه‌یه‌کی زۆر وردی بانکی ناوه‌ندی عێراقی که لێپرسراوه له سیاسه‌تی نه‌قدی واته ئیشی ئه‌وه له‌گه‌ڵ بانکی نێوده‌وڵه‌تی و له‌گه‌ڵ سندوقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تی گه‌یشتوه‌ته ئه‌و بڕیاره، ئه‌مه وایکرد که له‌ڕاستیدا هه‌م دیناری عێراقی له دابه‌زینێکی زۆر ڕزگار کرد هه‌م حکومه‌تی عێراقیشی له قه‌یرانێکی دارایی زۆر گه‌وره ڕزگار کرد”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، “حكومه‌تی عێراق له‌به‌رامبه‌ر فرۆشتنی نه‌وتدا ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ده‌ستی ده‌که‌وت له‌جیاتی ئه‌وه‌ی 100 دۆلار به 118 هه‌زار بگۆڕێته‌وه ئێستا به 146 هه‌زار ده‌یگۆڕێته‌وه ئه‌مه واده‌کات عێراق داهاتی نه‌وتی 20% زیاتر بکات من وای بۆدەچم هه‌مو ئه‌وانه به‌م نزیکانه له ئەمساڵ و ساڵی داهاتوشدا مه‌گه‌ر گۆڕانکارییه‌کی سیاسی گه‌وره لهناوعێراقدا ڕوبدات ئه‌گه‌رنا بانکی ناوه‌ندی نیازی گۆڕینی نرخی دینار و دۆلاری نیه”.