هاتنی گه‌شتیاران له مه‌رزی باشماخه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و زیاتر له شه‌ش هه‌زار گه‌شتیاری ئێرانی كه خه‌ڵكی ئێرانن له‌رێی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخه‌وه هاتوونه‌ته خاكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسێكی گه‌شتیاریش ده‌ڵێت” پێشبینی ده‌كه‌ین هاتنی ژماره‌ی گه‌شتیاران بۆ سلێمانی بگاته زیاتر له 100 هه‌زار گه‌شتیار”.
عه‌تا عه‌زیزی گه‌شتیارێكی شاری سنه‌ی رۆژههلاَته، راگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و كه‌شه ئازاد و خۆشه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی، پێمان باش بوو بۆ ئه‌م جه‌ژنی نه‌ورۆزه بێین و كاتێكی ئارام و ئاسووده به‌سه‌ر ببه‌ین.
عه‌لی ره‌ئووف به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری سلێمانی، راگه‌یاند، به‌هۆی پشووه‌كانی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه، گه‌شتیارێكی زۆر روویان له سلێمانی كردووه، لیژنه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان له‌ناو شار و شارهدێییهكان به هاوئاهه‌نگی یه‌كه كارگێڕییه‌كان و سه‌رجه‌م تیمه پزیشكی و ته‌ندروستییه‌كان له ئاماده‌باشیداین.
ئه‌و به‌رپرسه پێشبینی كرد، زیاتر له 100 هه‌زار گه‌شتیار بێنه سنووری پارێزگای سلێمانی.
به‌پێی ئامارێكی نیشینگه‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، ته‌نیا له‌ماوه‌ی چوار رۆژی رابردوودا، نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار گه‌شتیاری ئێرانی كه پێكدێن له كوردانی رۆژههلاَت و فارسه‌كان، هاتوونه‌ته خاكی هه‌رێمه‌وه و ئه‌م رێژه‌یه‌ش به‌پار ساڵ و ساڵی 2020 كه سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، زیاتره.
مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، یه‌كێكه له‌چوار مه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و شاری پێنجوێن و مه‌ریوان له‌یه‌كتری جیاده‌كاته‌وه و رۆژانه كاروباری بازرگانی و گه‌شتیاری لێوه ئه‌نجام ده‌درێت و نزیكه‌ی شه‌ش كیلۆمه‌تر له‌شارۆكه‌ی پێنجوێنی سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانیه‌وه دووره.