دوایی سەردانی محەمەد فازڵ الباری، باڵوێزی بەنگلادیش لە بەغدا بۆ ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی کە بانگێشتی فەرمی بازرگانانی شاری سلێمانی کرد لەڕێگەی ژووری بازرگانیەوە بۆ بەشداری کردن لە میهرەجانی تایبەت بەبەرهەمەکانی بەنگلاندش لە دەکا پایتەختی بەنگلادیش بەرێوەچوو، شاندێکی بازرگانی شاری سلێمانی بەشدار بوو.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند” لەسەر داوای باڵوێزی بەنگلادش شاندێک بەسەرپەرشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕۆژی ٢٠٢٢/١١/١٣ لە شاری دکا پایتەختی ووڵاتی بەنگلادیش بەشداری کرد لە مهرجانی هەفتەی MADE IN BANGLADESH .
ڕاشیگەیاند ” شێخ حەسینە واجد، سەرۆک وەزیرانی بەنگلادیش لە میهرەجانەکەدا وتەیەکی پێشکەشکردوو باسی لە گرنی کاریبارگانیکتد لەگەڵ ووڵاتانی جیهان و هیوای خواست ئەو بازرگانانەی سەردانی وڵاتەکەیان کردووە کاری هاوبەشی بازرگانی ئەنجام دەن و پەیوەندی بەهێز دروست بکەن لەگەڵ یەکتردا، لە میهرەجانەکەدا چەندین کۆمپانیای جیهانی تێدا بەشدار بوون، شاندێکی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانیش بەشداریان کرد کە زۆر بە گەرمی پێشوازیمان لێکرا”.
ئاماژەی بەوەشدا ، داوای بەشداری کردن لە میهرەجانەکەدا، سەردانی ژووری بازرگانی ”دەکا”مان کرد و داوایان کرد پەیوەندییە بازرگانییەکان لە نێوان بازرگانانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی بەنگلادیش دروست بکرێت راشیانگەیاند ئێمە دەرگامان کراوەیە و ئامادەین بۆ هەموو جۆرە کارئاسانییەک بۆ بازرگانانی هەرێمی کوردستان کە دەیانەوێت لەگەڵ کۆمپانیاکانی وڵاتای بەنگلادیش کار بکەن وڵاتی بەنگلادیش بە ناوبانگە بە چەندین جۆر میوەی دەگمەن و نایاب و دەرمان و کاڵای تەندروستی، دووەم وڵاتە لە ڕووی جل و بەرگ و قوماشەوە لەسەر ئاستی جیهان، خوازیارین پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دروست ببێت، بە تایبەتی لە بواری دەرمان و کاڵا تەندروستییەکان کەبە بەرزترین کوالێتی و هەرزانترین نرخ بەرهەم هاتوون، ئێمەش وەکو ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی بانگێشتی بازرگانانی بەنگلادیشمان کرد کە بەشدار بن لە پێشەنگاکانی شاری سلێمانی تاکو کاڵاو شتومەکەکانیان نمایش بکەن کەساڵانە پێشانگای نێودەوڵەتی دەکرێتەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو، شاندی بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی کە لە کۆنفرانسەکەدا بەشدار بوون چەند گڕیبەستێکی کارکردنی هاوبەشیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەنگلادیش واژۆ کرد. هیوادارین ئەم سەردانە ببێتە بناغەیەک بۆ دروستکردنی پیوەندییەکی ئابووری بەهێز لە نێوان هەردولادا”.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی جەختیکردەوە” لەسەدانەکەماندا بۆ وڵاتی بەنگلادیش لەلایەن باڵوێزخانەی عێراق بانگێشت کراین و پێیان راگەیاندین ئامادەی هەموو جۆرە هاوکاری و کار ئاسانییەکین بۆ ئەو بازرگانانەی دەیانەوێت گرێبەستی کارکردن واژۆ بکەن لەگەڵ کۆمپانیاکانی وڵاتی بەنگلادیش، سەردانەکی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانیشیان زۆر بەرز نرخاند و رایگەیاند ئێوە هەنگاوێکی گەورەتان ناوە بۆ دروستکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان لە نێوان عێراق و بەنگلادیش”.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پشتیوانی تەواوی بازرگانان دەکات بۆ دروستکردنی پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ ووڵاتی بەنگلاندش.