شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی دارایی و بانكی ناوه‌ندی عێراق، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن بۆ تاوتوێكردنی نرخی دۆلار و دینار، خۆگونجاندنی بانكی ناوه‌ندی له‌گه‌ڵ سیستمی نوێی بانكی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ی كانوونی دووه‌م، عه‌لی دیفاعی وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق رای گه‌یاند، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا شاندێكی وه‌زاره‌تی دارایی و بانكی ناوه‌ندی عێراق، بۆ تاوتوێكردنی دۆلار سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن.
روونی كرده‌وه كه سه‌ردانه‌كه بۆ خۆگونجاندنه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی بانكی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا و سیستمی نوێی بانكی.
له ناوهڕِاستی مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو، به‌های دینار دابه‌زی به‌رانبه‌ر دۆلار، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك سزای به‌سه‌ر چه‌ند بانكێكی عێراق سه‌پاند، كه به‌شدارییان له به‌قاچاخ بردنه‌وه‌ی دۆلار ده‌كرد و دۆلاریان سپی ده‌كرده‌وه. بڕیار وایه گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكایش 15 بانكی تر سزا بدات، ئه‌مه‌ش ره‌نگه كاریگه‌ریی زیاتر بخاته سه‌ر دابه‌زاندنی به‌های دینار جارێكی تر.
ئه‌و به‌رپرسه ده‌ڵێت، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌هه‌ده‌ردانی دۆلار و به‌قاچاخبردن ته‌نیا به قه‌ڵه‌م نابێت، به‌ڵكو پێویسته رێكارێك بگیرێته‌به‌ر و بڕیار بدرێ.
هاوكات له چه‌ند رۆژی رابردوودا محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا غالب پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی له پۆسته‌كه‌ی لادا و عه‌لی عه‌لاقی له شوێنی دانا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر دینار بگه‌ڕێته‌وه ئاستی پێشووی خۆی و ماوه‌ی سێ مانگ مۆڵه‌تی بۆ داناوه.