شاندێکی دامەزراوەی ڤیژن سەردانی ژووری بازرگانی سلێمانی دەکەن

ڕێکەوتی (١٦/٣/٢٠٢٥) نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێشوازیکرد لە (عەدنان عوسمان) بەڕێوەبەری گشتی و (هەژان خالد) بەرپرسی پەیوەندییەکانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی.

لەسەردانەکەیاندا شاندی دامەزراوەی ڤیژن باسیان لە پرۆژە و پلانی ستراتیجی دامەزراوەکە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە سەبارەت بە کێشەو چارەسەرەکانی کەرتی بازرگانی و پیشەسازی لە پارێزگای سلێمانیداکرد تا بتوانن بەهاوکاری لەگەڵ ژووری بازرگانیدا کارەکان ئەنجام بدەن.

نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ڕایگەیاند، وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی هاوکاری تەواودەبین بۆ هەر توێژینەوەیەک کە ببێتە هۆکاری پێشخستن و بەرەو پێشبردنی کارە بازرگانی و پیشەسازیەکان لە پارێزگای سلێمانی.