شاندێکی بازرگانی و حکومی سلێمانی بەشداری لە کۆنفرانسی بەریتانی – عێراقی کرد

شاندی بازرگانی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێمی کوردستان و جێگر و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و بەشێک لە بازرگانانی شاری سلێمانی و قائیمقامی سلێمانی بەشداربون لەکۆنفرانسی بەریتانی عێراقی لە شاری لندن.

سیروان محەمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێم و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” بە ئامادەبونی دکتۆر دارا جلیل خەیات سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان و نەوزاد غەفور، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان و وەزیری پلاندانان و شاندی بازرگانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەشداریان لە کۆنفرانسی عێراقی و بەریتانی کرد”.

راشیگەیاند” ئەم کۆنفرانسە ساڵانە ئەنجامدەدرێت بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەکانی نێوان عێراق و بەریتانیا بەهاوبەشی کۆمپانیا بەریتانیەکان و بەرپرسانی حکومی و بازرگانانی هەردوو ووڵات کە تیایدا باس لە پەیوەندیە بازرگانیەکان و وەبەرهێنان دەکرێت وە هەوڵ دەدرێت کۆمپانیاکانی بەریتانیا بێهێندرێنە عێراق و هەرێم بۆ بۆ کارکردن”.

لەکۆنفرانسەکەدا بارۆنا ئیمانیکڵسۆن، سەرۆکی رێکخراوی کاری عێراقی و بەریتانیا ڕایگەیاند” ساڵانە ئەم کۆنفرانسە ئەنجام دەدرێت بۆ باشکردن و بەهێزکردنی پەیوەندیە بازرگانی و وەبەرهێنانەکان تا بتواندرێت پەیوەندیە ئابوری و بازرگانیەکان لەنێوان هەردولادا پەرە بسەنێت و کاری باشبکرێت لەنێوان هەردولادا”.

لە کۆنفرانسەکەدا، ئەیاد حسن سەرۆکی ژووری بازرگانی دهۆک و مەلا مجید سورچی جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی هەولێر و ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ژوورەکانی بازرگانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە و ئامادەبوون.