سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و نەوزاد غەفور، جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێری ژوور و ژمارەیەک لە وەبەرھێنەرانی کەرتی کشتوکاڵ لە سنوری پارێزگای سلێمانی پێشوازیان کرد لە سەرۆکی ئەنجومەنی بازرگانی ئەمریکی – عێراقی و جێگری سەرۆکی کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ژووری بازرگانی ئەمریکی لەگەڵ شاندی یاوەریان.
لەکۆبونەوەکەدا سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند، “تاکە ژووری بازرگانین لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان کە بەشی کشتوکاڵیمان کردۆتەوە، خۆشبەختانە ئەم بەشە توانیوێتی ئامارێکی ورد و دروست لەبارەی ژمارەی خانووە پلاستیکیەکان و کەرتی پەلەوەر و سامانی ئاژەڵ و سامانی ماسی کۆبکاتەوە و چەندین پڕۆژەی گرنگی ئەنجامداوە لە کەرتی کشتوکاڵدا، لەوانە کردنەوەی خولێکی ڕاھێنان بۆ ئەندازیارانی کشتوکاڵی تاکو ئامادە بکرێن بۆ بازاڕی کار و بتوانن سەرپەرشتی کێڵگە و پرۆژە کشتوکاڵییەکان بکەن، بەشی کشتوکاڵی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەردەوام بەداواداچونی کردوە بۆ کێشەکانی جوتیاران و وەبەرھێنەرانی بواری کشتوکاڵ و چەندین کۆبونەوەی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەنجامداوە بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشانە، مانگانە لە ڕێگەی ژووری بازرگانی سلێمانیەوە ڕاپۆرت لەبارەی کێشەکانی کەڕتی کشتوکاڵ دەدرێتە بە لایەنە پەیوەندیدارەکان”.
راشیگه‌یاند ”له كۆبونهوكهدا چه‌ندین پێشنیازمان خسته به‌رده‌م بازرگانانی ئه‌مریكا له‌وانه دروستكردنی چه‌ند به‌نداوێك و چاره‌سه‌ركردنی ئاوی قورس له پارێزگای سلێمانی، ئاماده‌كاری بۆ پرۆژه‌كه كراوه و ته‌نانه‌ت دیزاینی پرۆژه‌كه‌ش ئاماده‌یه دواكارین بازرگانانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ بازرگانانی سلێمانی ئه‌م پرۆژه‌یه دروست بكه‌ن به هاوبه‌شی كه رۆڵی گرنگی ده‌بێت بۆ پێشخستنی كه‌رتی كشتوكاڵ و باشتركردنی ڕه‌وشی ژینگه له شاره‌كه‌مان”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا،” ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی خاوەنی گەورەترین بینای پێشانگای نێودەوڵەتیە کە ساڵانە چەند پێشانگایەکی تایبەت و جیاوازی تیادا دەکرێتەوە و خاوەنی گەورەترین پرۆژەی گەنجینەیە بۆ هەڵگرتنی خۆراک و کاری بازرگانی کە بۆتە ناوەندێکی بازرگانی بۆ تەواوی عێراق چونکە بازرگانانی شاری سلێمانی خاوەنی زۆرترین وەکالاتی جیهانین و دابەشی دەکەنەوە بەسەر تەواوی عێراقدا”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ”ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە چالاکترین ژوور ھەڵبژێردرا لە سەر ئاستی عێراق کە بووە خاوەنی مەدالیای ئاڵتونی ئەمەش بۆ یەکهمین جارە ژوورێکی بازرگانی ببێتە باشترین ژوور لەسەر ئاستی عێراق، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەردەوام کاریکردووە بۆ پێشخستنی کەرتی بازرگانی و پیشەسازی و وەبەرهێنان و کەرتی کشتوکاڵی و پشتیوانی تەواوی بەرهەمە خۆماڵیەکان بووە کارئاسانی تەواو کردووە بۆ وەبەرهێنەران و بازرگانان کە بتوانن بەرهەمی ناوخۆی زیاد بکەن و هەوڵی هەناردەکردن بدەن و دەرفەتی کار زیاتر بکەن”.
سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، پرۆتۆكۆڵی لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی ئه‌مریكی – عێراقی كه له سهردانێكماندا بۆ واشنتۆن واژۆ كرا بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ ئه‌م شانده سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، به‌هۆی ئه‌و پرۆتۆكۆڵه‌وه دوو كارگه‌ی گه‌وره له شاری سلێمانی دروست كراوه كه یه‌كێكیان كارگه‌ی جپسی لیزه كه تۆ ده‌داته جوتیاران و په‌تاته‌یان لێ وه‌رده‌گرێت، له پیلانیشماندایه سه‌ردانی واشنتۆن بكه‌ین به مه‌به‌ستی كاركردنی زیاتر له‌گه‌ڵ بازرگانانی ئه‌مریكا.دواتر د.سەلام عه‌بدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگه‌یاند ”ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ھەمیشە پێشەنگ بووە لە بەکارھێنانی نوێترین تەکنەلۆژیای سەردەم، لە ساڵی ٢٠١٥دا سیستەمی یەک پەنجەرەی بەسەرکەوتووی جێبەجێکرد، ھەمیشە ھەوڵیداوە نوێترین تەکنەلۆژیای سەردەم بەکاربھێنێت بۆ نمونە، لە ئێستادا خەریکی پڕۆژەیەکین بەناوی (ڕۆژشن) کە بۆ ھەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەست دەبێت، لە ڕێگای ئەم ئەپڵیکەیشنەوە، ھاوڵاتیان و خاوەنکاران و بازرگانان بە یەک دەگەن، ئەو کەسانە کە تازە دەست دەکەن بە کاری بازرگانانی ناساندنی بەرھەمەکانیان بە ھاوڵاتیان کارێکی سەختە لە سەرەتادا ھەوڵدەدەن لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە بەرھەمەکانیان بناسێن بەڵام ئەمە زۆرجار ئەنجامی باشی نابێت، ئێمە ھەوڵمانداوە پلاتفرمێکیان بۆ دابین بکەین بە داونڵۆد کرادنی ئەپڵیکەیشنەکە بازرگان دەتوانێت کاڵاکانی نمایش بکات و وێنە و ڤیدیۆی بەرھەمەکانی لە ئەپڵی کەیشنەکەدا دابنێت”.
شانده‌كه‌ی ئه‌مریكا پێكهاتبوو له به‌رێزان و خانمان: ستیڤ لوتس، سەرۆکی ئەنجومەنی بازرگانی ئەمریکا -عێراق و جێگری سەرۆکی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ژووری بازرگانی ئەمریکا و ئانا بورێس، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی بازرگانی ئەمریکا-عێراق، ژووری بازرگانی ئەمریکا و جێنا هیڤنەر، بەڕێوەبەری یاریدەدەری، ئەنجومەنی بازرگانی ئەمریکا-عێراق، ژووری بازرگانی ئەمریکا و ئۆڵی پێرکینز، بەڕێوەبەری گەشت و ڕووداوەکان، ژووری بازرگانی ئەمریکا و تارا هەمەەندی، نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان – ئەمریکا.
ستیڤ لوتس، سەرۆکی ئەنجومەنی بازرگانی ئەمریکا -عێراق رایگه‌یاند ” زۆر سپاسی به‌رێزان ده‌كه‌م له ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كه ئه‌مرۆ پێشوازیان لێكردین و گفتوگۆمان كرد له‌باره‌ی ڕه‌وشی كه‌رتی كشت‌وكال له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی كه له‌م كه‌رته‌دا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان ئه‌نجامبدرێت، ئێمه پرۆتۆكۆڵی لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ سلێمانیدا واژۆ كردوه و هیوادارین بتوانین كاری زیاتر بكه‌ین”.
راشیگه‌یاند ”ئێمه پێشتر له كۆبونه‌وه‌كانماندا له‌گه‌ڵ به‌رێزان مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆمان كرد له‌باره‌ی رۆڵی بانك له پێشخستنی كه‌رتی كشتوكاڵ و راكێشانی وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی تاكو بێن لێره له هه‌رێمی كوردستان پرۆژه ئه‌نجام بده‌ن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێمه سه‌ردانی به‌شێك له خانووه پلاستییهكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و كارگه‌كانی جپسی لیز و بیبسیمان كرد، كه چه‌ندین هه‌لی كاریان ڕه‌خساندووه، ئێمه ده‌مانه‌وێت له سه‌رجه‌م بواره‌كان له‌گه‌ڵ بازرگانانی سلێمانیدا كار بكه‌ین نه‌ك ته‌نها له بواری كشتوكاڵ پرۆتۆكۆڵهكهشمان له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی بۆ سه‌رجه‌م بواره‌كانه”.
سەرۆکی ئەنجومەنی بازرگانی ئەمریکا -عێراق وتی ”ده‌مه‌وێت ده‌ستخۆشی له ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی بكه‌م كه به سیسته‌می یه‌ك په‌نجه‌ره كار ده‌كه‌ن، بوونی ئهپڵیكهشنێكه یارمه‌تی ناساندنی بازرگانانی سلێمانی ده‌دات به بازرگانان و سه‌رمایه‌دارانی بیانی و جۆری كاره‌كانیشیان دیاری ده‌كرێت، هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم له‌م پرۆژه نوێیه‌دا كه پێداویستیه‌كی گرنگی بازاڕه‌كانه له ئێستادا”.