شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگادار بوون له كێشه‌و گرفته‌كانی پیشه‌سازان و خاوه‌ن كارگه‌كان سه‌ردانی كارگه‌ی چیاویان كرد.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ڕایگه‌یاند ”دوای ئه‌وه‌ی كارگه‌ی چیا‌و سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كرد، كۆمه‌ڵێك له كێشه و گرفته‌كانیان بۆ باس كردین، بڕیارماندا له به‌مه‌بستی له نزیكه‌وه ئاگادار بوون له كێشه‌و گرفته‌كان سه‌ردانێكی مه‌یدانی كارگه‌كه بكه‌ین”.
ڕاشیگه‌یاند ”كارگه‌ی چیا‌و یه‌كێك له كارگه گه‌وره‌كان كه هه‌لی كاری بۆ ٢٥٠ كه‌س ڕه‌خساندووه له ناو كارگه‌كه‌دا، به ناڕاسته‌وخۆش نزیكه‌ی ٤٠٠ كه‌س لێ سودمه‌ندن، كۆمه‌ڵێك كێشه‌و گرفتیان هه‌یه له كاره‌با و ئاو و زه‌مانی كرێكاران، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم هاوكاریان بكات ده‌توان سێ شه‌فت كار بكه‌ن هه‌لی كار بۆ ٥٠٠ كه‌س بره‌خسێنن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شد، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین كێشه‌كانیان بگه‌یه‌نینه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان تاكو كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ین، زه‌وی كارگه‌كه‌ش زۆر بچوكه ئه‌گه‌ر زه‌ویان له شوێنێكی تر پێ بدرێت ده‌توانن هه‌لی كاری زیاتر برهخسێن و بڕی به‌رهه‌م هێنانیشیان له ٧٥ تۆنه‌وه بگه‌یه‌نه ٤٠٠ تۆن له رۆژێكدا، پیوسته حكومه‌تی هه‌رێم هاوكارمان بێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌و گرفته‌كانی كارگه‌كان.
لای خۆشیه‌وه دیار جه‌مال، جێگری به‌رێوبه‌ری كارگه‌ی چیا‌و بۆ دروستكردنی ئاسكرێم ڕایگه‌یاند ”زۆر خۆشحاڵ بووین كه لیژنه‌یه‌كی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی به سه‌رۆكایه‌تی كاك سیروان محه‌مه‌د، سه‌ردانیان كردین، له نزیكه‌وه گویان له كێشه‌و گرفته‌كانمان گرت، هیوادارین كێشه‌كان بگه‌یه‌نن به لایه‌نه پهیوهندیداراكان و هه‌وڵی چاره‌سه‌ر كردنی بده‌ن”.
ڕاشیگه‌یاند ” دیارترین ئه‌و كێشانه‌ی كه رۆژانه ڕووبه‌ڕی كارگه‌كه‌مان ده‌بێته‌وه بریتییه له كێشه‌ی نه‌بوونی كاره‌با و ئاو و لیخۆشبوونی گومرگی بۆ ئه‌و كه‌ره‌سته سه‌ره‌تاییانه‌ی كه له ده‌ره‌وه هاورده‌ی ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ زه‌مانی كرێكاران، ئێمه چه‌ندین چار كه‌سانی شاره‌زایی جیۆلۆجیمان هێناوه و بیرێی ٢٥٠ مه‌تریمان لێداوه ئاومان نیه، بۆیه ناچارین به ته‌نكه‌ر ئاو بكڕین، رۆژانه ١٥ ته‌نكه‌ر ئاو ده‌كرین و بۆ هه‌ر تهنكهرێكیش بڕی ٢٥ تاكو ٥٠ هه‌زار دینار ده‌ده‌ین كه ئه‌مه‌ش بارێكی قورسه مانگه بڕی ١٥ تاكو ٢٠ ملیۆن دینار ده‌ده‌ین به ئاو، به‌هۆی كه‌می كاره‌باوه، ناتوانین هه‌موو ئامێره‌كان كار پێ بكه‌ین رۆژانه له‌به‌ر ئه‌وه ناچارین به‌شێك له كارمه‌نده‌كان بنێرینه‌وه ماڵه‌وه، مامه‌ڵه‌ی لێخۆشبونی گومرگی له وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و بازرگانی نزیكه‌ی ٣ تاكو ٦ مانگی پێ ده‌چێت، له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌بێت ١٠٠% گومرگ بده‌ین له كاتی هاورده‌كردنی كه‌ره‌سته سهرهتاییهكانماندا، ئه‌مانه مشتێكه له خه‌رمانێك له كێشه‌ی زۆر زۆرمان هه‌یه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا هه‌لی كارمان بۆ ٢٥٢ كه‌س رهساندووه، رۆژانه نرخی گاز به‌رز ده‌بێته‌وه ساڵی رابردوو ئه‌م كاتانه نرخی لیترێك گاز ٥٠٠ دینار بوو ئێستا به ١٢٠٠ دیناره، رۆژانه ئێمه پێوستمان به ٤ بۆ ٥ ملیۆن دینار ده‌بێت بۆ كڕینی گاز ئه‌گه‌ر هه‌موو ئامێره‌كان كار پێبكه‌ین.
جهخستی له‌وه‌ش كردوه، به‌رهه‌مه‌كانمان له ڕووی نرخ و و كوالێتییه‌وه ده‌توانن كێبڕكێی به‌رهه‌می ده‌ره‌كی بكه‌ن، له كاتێكدا هه‌موو كه‌ره‌سته خاوهكانمان له‌سه‌ر گران بوو نرخمان به‌رز نه‌كردۆته‌وه و كێش و بڕی به‌رهه‌مه‌كانیش وه‌ك خۆیه‌تی، ئێمه خۆمان خاوه‌نی كارگه‌ی كارتۆنین كه ده‌توانین قاپ و كارتۆن له ناوخۆدا بۆ به‌رهه‌مه‌كانمان دابین بكه‌ین.
شانده‌كه‌ی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی پێكهاتبوو له سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژوور، نه‌وزاد غه‌فوور، جێگری سه‌رۆك، به‌ختیار مه‌حمود مه‌لا ئه‌مین، ئاراس عه‌بدولكه‌ریم مه‌عروف، كه‌مال سه‌عید ته‌ها كۆیی، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێری.