شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی گه‌یشتنه وڵاتی ئه‌رمینیا به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌ك و به‌شداری كردن له پێشه‌نگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته.
سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ”كۆبونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ ئهندارینك، ئهلیكسانیان، به‌رێوبه‌ری جێبه‌جێكاری ژووری بازرگانی ئه‌رمینیا ئه‌نجامدا و ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ واژۆ كردنی پرۆتۆكۆڵی لێكتێگه‌یشتن له نێوانماندا. كار ده‌كه‌ین بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌شتی ئاسمانی له نێوان سلێمانی و وڵاتی ئه‌رمینیا تاكو بازرگانان و گه‌شتیاران بتوانن به ئاسانی بگه‌نه ئه‌و وڵاته و هێڵی كارگۆش بكه‌ینه‌وه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كۆبونه‌وه‌ی دووه‌م له‌گه‌ڵ هایك مارگریان، ڕێكخراوێكی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئابووری ئه‌رمینیا بوو، كه كار ده‌كه‌ن بۆ پشتیوانی كردنی پرۆژه‌ی بچوك و ماماوهند و هه‌ڵبژاردنی پرۆژه‌كان له بواره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵی، به‌ڵێنیاندا كارئاسانی بكه‌ن بۆ بازرگانانی شاری سلێمانی تاكو بتوانن به‌شداری بكه‌ن له پێشه‌نگاكانی ئه‌و وڵاته و هانی بازرگانانی ئه‌رمینیاش بده‌ن به‌شدار بن له پێشه‌نگاكانی شاری سلێمانی و به‌رهه‌مه‌كانیان بناسێنن”.