بەمەبەستی زیادكردنی هه‌ماهه‌نگی و ئاگادار بوون له كار و پرۆژه‌كان، شاندێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كرد و كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدا.
شانده‌كه‌ی پارێزگا پێكهاتبوو له نیاز ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان و ناوخۆ، محه‌مه‌د ره‌سوڵ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، ئامانج نه‌جیب، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، له‌لایه‌ن سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆك و به‌ختیار مه‌لا ئه‌مین و كه‌مال سه‌ید ته‌ها كۆیی و ئازاد شمقار و بورهان عه‌بدوڵڵا و كه‌مال حه‌مه عه‌لی، ئه‌ندامانی ئه‌نومه‌نی كارگێری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی پێشوازیان لێكرا.
له كوبونه‌وه‌كه‌دا باس له ڕه‌وشی كه‌رته‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی و گه‌شتوگوازر و كشتوكاڵی له پارێزگای سلێمانی كرا و كێشه و گرفته‌كان میكانزیمی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان خرایه‌ڕوو، هه‌ردوولا جه‌ختیان له زیادكردنی هه‌ماهه‌نگی و ئه‌نجامدانی كار‌و پرۆژه‌ی هاوبه‌ش كرده‌وه.
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌ستخۆشیان له ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كرد كه چالاكانه هه‌وڵی ته‌واوی داوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كانی بازرگانان و پیشه‌سازان و گه‌یاندنی كێشه‌كان به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانن و جێده‌ستیان له خزمه‌تكردنی كه‌رتی ئابووری سلێمانی دیاره.