سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەیاوەری ژمارەیەک لە بازرگانانی بواری خۆراك، بەشدارە لە پێشەنگای نێودەوڵەتی دوبەی لە وڵاتی ئیماڕات.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند “لەگەڵ جینی موجان، ڕاوێژکاری کشتوکاڵی لە باڵوێزخانه‌كانی ئەمریکا لەمیسر و عێراق و ئیمرات و لوبنان، شاندێکی ئەمریکی کە لە خاوەن کۆمپانیا و کارگەکانی ئەمریکا پێک‌ھات بوون و له بواره‌كانی خۆراک و کشتوکاڵ کاردەکەن لە پێشەنگای نێودەوڵەتی دوبەی کۆبونەوەیەکمان ئەنجامدا”.
سەرۆکی ژوور ڕاشیگەیاند “لە کۆبونەکەدا باسی ڕەوشی ئابوری شاری سلێمانیمان کرد لەبارەی کەرتەکانی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵی گفتوگۆمان كرد و ئاماژه‌مان به‌وه‌دا شاری سلێمانی گەشەکردن و پێشکەوتنی باشی لەو بوارانەدا بەدەست ھێناوە و خاوەنی گەورەترین پرۆژە گەنجینەیە له‌سه‌ر ئاستی عێراق كه له‌لایه‌ن ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانیه‌وه دروستكراوه و سلێمانی كردۆته سه‌نته‌رێكی بازرگانی گرنگ كه كاڵا‌و شتومه‌كی تێدا هه‌ڵده‌گیرێت و ده‌نێرێت بۆ سه‌رجه‌م شاره‌كانی تری عێراق، له پرۆژه‌ی گهنجینهكاندا بازرگانان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا كار ده‌كه‌ن و هیوادارم ئێوه‌ش بتوانن سه‌ردانی شاری سلێمانی و پرۆژه‌كه بكه‌ن تاكو بتوانن گرێبه‌ستی كاركردنی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ بازرگانانی سلێمانی ئه‌نجام بده‌ن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی تاكه ژووره له‌سه‌ر ئاستی عێراق كه به‌شی كشتوكاڵی كردۆته‌وه، ئه‌م به‌شه چه‌ندین كار‌و پرۆژه‌ی بۆ پێشخستنی كه‌رتی كشتوكاڵ ئه‌نجامداوه و هه‌میشه پشتیوانی ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ر و بازرگانانه‌ی كردوه كه له‌بواری كشتوكاڵدا كارده‌كه‌ن، له‌بواری پیشه‌سازیشدا شاری سلێمانی پێشكه‌وتنی باشی به‌ده‌ستهێناوه، به‌شێكی زۆری كارگه گه‌وره‌كان له شاری سلێمانین، له بواره‌كانی خوارده‌مه‌نی و ده‌رمان و كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی و قیر و چه‌ندین بواری دیكه كارده‌كه‌ن، به‌شێك له‌م كارگانه ده‌توانن به‌رهه‌مه‌كانیان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ن، له‌سه‌ر ئاستی په‌له‌وه‌ریش زۆرترین گێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ری له شاری سلێمانیه و ده‌توانن دوو هێنده‌ی خواستی بازاڕ مریشكی زیندوو به‌رهه‌م بهێنن، ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی هه‌میشه پشتیوانی پرۆژه‌ی بچوك بووه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی دوبه‌ی له‌بواری خۆراكدایه، نزیكه‌ی ١٠٠ كۆمپانیای ئه‌مریكی له پێشه‌نگاكه به‌شدارن و شوێنی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بوو داوایان لێكردم سه‌ردانی شوێنه‌كه‌یان بكه‌م كۆبوینه‌وه و به‌فه‌رمی بانگێشتم كردن و به‌ڵێنیان پێدام مانگی شه‌شی ئه‌مساڵ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و شاری سلێمانی بكه‌ن، كۆبونه‌وه‌كه‌مان زیاتر له كاتژمێرێكی خایاند و كاك دارا خاوه‌نی كۆمپانیای دپلڤین سی به‌شدار بوو له كۆبونه‌وه‌كان”.
لای خۆشیه‌وه، جینی موجان، ڕاوێژکاری کشتوکاڵی لە باڵوێزخانه‌كانی ئەمریکا لەمیسر و عێراق و ئیمرات و لوبنان رایگه‌یاند ”خۆشحاڵ بووم به له نزیكه‌وه ئاشنا بوون به سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و سپاسی به‌رێزیان ده‌كه‌م بۆ پێدانی زانیارییه‌كان له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستان و شاری سلێمانی، له ئائیندهیهكی نزیكدا، له‌گه‌ڵ شاندێكی گه‌وره بازرگانی، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ده‌كه‌ین، تاكو به بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌رانی سلێمانی ئاشنا بین، بتوانین هانی كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان بده‌ین له شاری سلێمانی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام بده‌ن و كاری هاوبه‌ش بكه‌ن له‌گه‌ڵ بازرگانانی سلێمانی، جێگه‌ی خۆشحاڵییه كه له‌شاری سلێمانی چه‌ندین بازرگانان و كۆمپانیا هه‌یه له ئێستادا له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه ئه‌مریكی و ئهروپیهكان كار ده‌كه‌ن و هیوادارین بتوانین په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كان زیاتر و به‌هێزتر بكه‌ین، به هه‌موو شێوازێك هه‌وڵه‌كانمان له‌م باره‌یه‌وه ده‌خه‌ینه گه‌ڕ”.