شاندی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی له‌وڵاتی یۆنان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هاورده‌و هه‌نارده‌كارانی شاری سالۆنیك كۆبونه‌وه، سه‌رۆكی ژوور له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا وته‌یه‌كی پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كرد.و وتی “خوازیارین په‌یوه‌ندییه‌كی پتەوی ئابوری‌و گهشتوگوزاریو وه‌به‌رهێنان لەگەڵ وڵاتی یۆنان دروستبكه‌ین”.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی له‌وته‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند ”ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی یه‌كێكه له‌چالاكترین ژووره‌كانی عێراق، لهئێستادا٥٠ هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه كه له‌خاوه‌ن كۆمپانیاكان‌و سهرمایهدارانو وه‌به‌رهێنه‌ران‌و پیشه‌سازان پێكهاتووه، ئه‌ركی ئێمه ئه‌وه‌یه خزمه‌ت بهئهندامهكانمان بكه‌ین له‌چه‌ندین بواردا، توانیومانه سلێمانی بكه‌ینه سه‌نته‌رێکی بازرگانی گرنگ بۆ ته‌واوی شاره‌كانی عێراق”.
ڕاشیگه‌یاند ”ئامانج لهسهردانەکەمان وڵاتی یۆنان ئه‌وه‌یه كه بتوانین په‌یوه‌ندییه‌كی پتەوی ئابوری‌و گهشتوگوزارییو وه‌به‌رهێنان لەگەڵ وڵاتی یۆنان دروستبكه‌ین، له‌ئێستادا عێراق خاوه‌نی بازاڕێكی گه‌وره‌یه كه ساڵانه به به‌های ٦٠ ملیار دۆلار كاڵا له‌ده‌ره‌وه هاورده ده‌كات، له‌سه‌دا ٥٠ی ئه‌و كاڵایانه له‌ده‌روازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاوردە ده‌كرێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ”ئێمه وه‌كو ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی توانیومانه پرۆژه‌یه‌كی گه‌نجینه دروست بكه‌ین كه نوێترین ستانداره جیهانییه‌كانی تێدا ڕه‌چاو كراوه، له‌سه‌ر ڕوبه‌ری ٣٨٢ دۆنم زه‌وی كه بریتییه له ٦٠٠ گه‌نجینه به‌ڕوبه‌ری جیاواز، ئه‌و كاڵایانه‌ی له‌ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێت له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می ناوخۆدا له‌م گه‌نجینانه ههڵدهگرێتو به‌گوێره‌ی پێداویستی رۆژانه ده‌نێدرێت بۆ شاره‌كانی ناوهڕاستو باشووری عێراق و شاره‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان، به‌های پرۆژه‌كه ١٠٠ ملیۆن دۆلاره‌و له‌ئێستادا له‌سه‌دا ٩٥ی پرۆژه‌كه ته‌واو بووه، ئێمه هیوادارین ئه‌و كاڵایانه‌ی كه له‌یۆنان هاورده ده‌كرێت له‌و گه‌نجینانه دابنرێت‌و به گوێره‌ی پێداویستی رۆژانه بنێردرێت بۆ شاره‌كانی تری عێراق”.
دەرۆکی ژوور وتی “داواكاریین كار بكرێت بۆ كردنه‌وه‌ی هێڵێكی ئاسمانی له‌نێوان شاری سلێمانی‌و شاری سالۆنیك له‌وڵاتی یۆنان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا، ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی خاوه‌نی پێشه‌نگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه كه ساڵانه چه‌ندین پێشه‌نگای تێدا ده‌كرێته‌وه، داواكارین خاوه‌ن كۆمپانیا‌و كارگه‌كانی یۆنان به‌شداری لهپێشهنگاكان بكه‌ن و سه‌ردانی بكه‌ن و كاڵاكانیانی تێدا نمایش بكه‌ن”.
لای خۆشیه‌وه کۆنستاتۆ پۆڵۆس، سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده‌و هه‌نارده‌كارانی سالۆنیك رایگه‌یاند ”ساڵانه له‌رێگه‌ی رێكخراوه‌كه‌مانه‌وه به به‌های ٦.٦ ملیار یۆرۆ ئاڵوگۆری بازرگانی ئه‌نجام ده‌درێت، ٧ هه‌زار ئه‌نداممان هه‌یه، كارده‌كه‌ین بۆ زیاد كردنی رێژه‌ی ئاڵوگۆری بازرگانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ”خۆشحاڵین به‌هاتنی بازرگانانی شاری سلێمانی، خوازیارین په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز دروست بكه‌ین‌و بتوانین له‌مه‌ودا كاره‌كانمان زیاد بكه‌ین، لای خۆمانه‌وه ئاماده‌ین هه‌موو جۆره ئاسانكارییه‌ك بۆ بازرگانان بكه‌ین تاوەکو بتوانن پێكه‌وه كار بكهنو گرێبه‌ستی كاركردن ئه‌نجام بده‌ن”.
پاشان عەزیز محەمەد، بەڕێوبەری گشتی وەبەرھێنان لەشاری سلێمانی وتەیەی پێشکەش کرد‌و تەواوی یاساکانی پەیوەندیدار بەوەبەرھێنانی بیانی ڕوون کردوە، ئەو وتی “شاری سلێمانی یه‌ک ملیۆن‌و ٤٨٠ هەزارە کەس لەخۆدەگرێ، ٢٠٠ هەزاریش دانیشتوی شارەکانی خواروی عێراق هاتون تیایدا دەژین، ١٥٦ هەزار ئاوارە لەناو شاری سلێمانییە بەکۆی گشتی لەئێستادا شاری سلێمانی ٢ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار کەسی تیادا دەژی”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا “سلێمانی چه‌ندین چه‌ندین پرۆژه‌ی گه‌وره و گرنگی تێدا دروستكراوه كه ژماریان ٣١٥ پرۆژه‌یه، له‌بواره‌كانی ئاسن و چیمه‌نتۆو كێبڵی كاره‌باو پلاستیك و شیش و قیرو خوارده‌مه‌نی، كه كۆی له‌سه‌دا ٣١ی هه‌موو پیشه‌سازی كوردستان له‌شاری سلێمانییهوهو له‌سه‌دا ٧٠ی چیمه‌نتۆی عێراق له‌سلێمانی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، خۆشحاڵ ده‌بین بازرگانانی سلێمانی‌و وڵاتی یۆنان بتوان كار‌و پرۆژه‌ی هاوبه‌ش له‌كه‌رته‌كانی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی ئه‌نجام بده‌ن و ئێمه‌ش هاوكاری و ئاسانكاری ته‌واویان بۆ ده‌كه‌ین”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ”له شاری سلێمانی٢٠ هەزار خانوی پلاستیکی و ١٢ هەزار کێڵگەی پەلەوەریمان هەیەو لە ١٠%ی بازاڕی عێراق پڕ دەکەینەوە، ئەو کێشەیەی کە ڕویدا لەهەموو جیهاندا کەمبونەوەی پێداویستیە خۆراکیەکان بەهۆی شەڕی ئۆکرایناوە، کوردستان کەمی خۆراکی بەخۆیەوە نەدی، چونکە بازرگانان پێداویستی تەواویان هەبووەو ژوری بازرگانی خاوەنی گەورەترین پڕۆژەی گەنجینەو کۆگایە”.
راشیگه‌یاند ”هەوڵی تەواو دەدەین کۆمپانیاکانی بیناسازی سالۆنیک بهێنینە شاری سلێمانی و بەشداری بکەن لەکەرتی وەبەرهێنان و کۆمپانیاکانمان لەنزیکەوە کاربکەن لەکەرتی کشتوکاڵی و پێشانگا نێودەوڵەتیەکانی کوردستان و سلێمانی”.
شاندی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی پێكهاتوه له ٥٠ بازرگان‌و خاوه‌ن كۆمپانیا‌و پڕۆژه كشتوكاڵییهكانو سهرۆكو جێگر‌و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی، به‌شداریان كردوه له‌پێشه‌نگای كشتوكاڵی فرێسكۆن له‌شاری سالۆنیك كه چه‌ندین بابه‌تی كشتوكاڵی تێدا نمایش كراوه، له‌گه‌ڵ نوێترین ئامێره كشتوكاڵییه‌كان و بواری پاكێجین بۆ به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان.