بەمەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە نێوان زانکۆی سلێمانی و ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەنتەری هەماهەنگی پەیوەندییەکانی زانکۆی سلێمانی سەردانی ژووری بازرگانی سلێمانی دەکەن.
رێکەوتی ۲٠۲٥/۱/۲۱ نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، بورهان علی، بەهمەن عوسمان، عوبێد ئەحمەد، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازیانکرد لە شاندێکی سەنتەری هەماهەنگی و بەدواداچونی زانکۆی سلێمانی.
شاندەکەی زانکۆی سلێمانی ئامانجیان بەهێزکردنی پەیوەندی ئەکادیمی و پیشەسازی توێژینەوە و پەرەپێدان کاری هاوبەشە لە نێوان هەردولادا تابتوانن رەوشی بازرگانی و پیشەسازی بەشێوەیەکی زانستی و گونجاندن لەگەڵ پێشکەوتنەکانی تەکنەلۆژیادا بگونجێنن.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند، ئەم سەردانە هەنگاوێکی گرنگە بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی هاوبەش لە نێوان زانکۆی سلێمانی و ژووری بازرگانی سلێمانی، سوود بە هەردوو کۆمەڵگەی ئەکادیمی و بزنسە ناوخۆییەکان دەگەیەنێت، بە کارکردنی پێکەوە هەردوولا دەتوانین ستراتیژیەتێک دابڕێژین کە ئابووری ناوخۆیی بەرز بکەینەوە، هەلی کار دروست بکەین.
ئەم هاوبەشییە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە بەرزکردنەوەی ئابووری ناوخۆیی لە ڕێگەی پەروەردەکردنی کارگێڕی و پشتگیریکردنی کارگە بچووک و مامناوەندەکان.
سەرۆکی ژوور ئاماژەی بەوەشدا، بە کارکردنی پێکەوە، زانکۆ دەتوانێت بەرنامەکانی خۆی بەپێی ئەو کارامەییانەی کە پیشەسازییە ناوخۆییەکان داوای دەکەن، بگونجێت، دڵنیا دەبێتەوە لەوەی دەرچووان ئامادەن بۆ هێزی کار.
بڕیار وایە کۆبونەوەکان لە نێوان هەردوالادا درێژەی هەبێت و پرۆتۆکۆڵی کاری هاوبەش لەنێوان هەردولادا واژۆ بکەن.