سەرۆک و جێگرانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هەڵبژێردران
رۆژی ۲٠۲۳/۱/٤ لە ناو بینای ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی یەکەمین کۆبونەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە ئامادەبونی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێم، لەپرۆسەیەکی دیموکراسیدا هەڵبژاردن بۆ سەرۆک و جێگرانی سەرۆک ئەنجامدرا.
لە کۆنووسی کۆبونەوە ژمارە (١٥) لیژنەی باڵای سەرپەرشتیاری هەڵبژادنی ژوورەبازرگانیەکان ئاماژە بەوەدراوە،
پاڵپشت بە فەرمانەکانی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٤٢٠٨) لە ١٨/٩/٢٠٢٣ ، (٤٢٦٠) لە ١٩/٩/٢٠٢٣، (٤٣٢٦) لە ٢٥/٩/٢٠٢٣، رێکەوتی ٤/١/٢٠٢٤ یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە پارێزگای سلێمانی بەرێوەچوو لە دوای دەرچوونی ئەنجامی کۆتایھاتنی کارەکانی لیژنەی باڵای تانەکان و بە ئامادە بوونی ئەندامانی تازە ھەڵبژێردراو، ھەڵبژاردنی ژوورەکانی بازرگانی کە لە رێکەوتی ٣٠/١١/٢٠٢٣ ئەنجام درابوو ، وەئەنجامەکانی ھەڵبژاردن بەم شێوەی خوارەوە بوو .
١. شێنێ ئیختیار ٢٣٣٧ دەنگ
٢. نەوزاد رەباتی ٢٢٧٣ دەنگ
٣. بورھان عەلی ١٨٢٥ دەنگ
٤. عوبێد ئەحمەد ١٧٨٠ دەنگ
٥. محەمەد رەسوڵ ١٦٩٩ دەنگ
٦. ئارام بابان ١٦٧٤ دەنگ
٧. ئەحمەد عەلی ١٥٤٨ دەنگ
٨. بابان عوسمان ١٥٢٢ دەنگ
٩. سابر ئەمین حەمە ١٤٥٠ دەنگ
١٠. کازێو کاوە عەبدوڵا ١٣١١ دەنگ
١١. خالید حاجی عەلی ١٢٨٤ دەنگ
١٢. مامۆستا جەوھەر ١٢٣٩ دەنگ
١٣. حاجی بەھمەن حەمەتاڵ ١١٣٣ دەنگ
دواتر لە پرۆسەیەکدا سەرۆک و جێگران و نوێنەری یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە ھەڵبژێردرا بە سەرپەرشتی لیژنەی باڵا و بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی دەرچووی ژووری بازرگانی سلێمانی.
دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردن بەم شێوەیە بوو :
١/ بۆ سەرۆک دوو کاندید ھەبوو کە بەرێز ( نەوزاد عەفور کەریم ) بە ( ١٢) دەنگ بوو بە سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ، بەرێز (بەھمەن عوسمان حەمەتاڵ) تەنھا (١) دەنگی بەدەستھێنا .
٢/ بۆ جێگران سێ کاندید ھەبوو کە بەرێزان ( محەمەد رەسول سەعید ) بە ( ١٢ ) دەنگ بوو بە جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و (شێنێ ئیختیار فارس) بە ( ٨ ) دەنگ بوو بە جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ( بەھمەن عوسمان حەمەتاڵ ) تەنھا یەک دەنگی بەدەستھێنا.
٤/ بۆ نوێنەری یەکێتی ژوورەکان دوو کاندید ھەبوو کە بەرێز ( عوبێد ئەحمەد سلێمان ) بە ( ١٣ ) دەنگ بوو بە نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە یەکێتی ژوورەکان و ( بابان عوسمان عومەر ) بە (١٢) دەنگ بوو بە نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە یەکێتی ژوورەکان بەدەستھێنا.