لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی یەکیتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەکانی هەرێمی کوردستان دەرئەنجامی کۆتای هەڵبژاردنی ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەکانی هەرێمی ڕاگەیەندرا.
دکتۆر، محەمەد شەهاب، سەرۆکی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی یەکیتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانید ڕایگەیاند” لەماوەی ڕابردوودا لە هەر چوار پاێزگای هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوانە بۆ ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەکان بەڕێوەچوو بەسەرکەوتوانە”.
راشیگەیاند” پاش هەڵبژاردن لیژنەی باڵای تانەدان لە ئەنجامەکان پێکهێندرا کە لیژنەیەکی گرنگبوو چەند تانەیەک لە ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن هەبوو پاشان تانەکان تەماشاکران و وەڵامیان درایەوە، لەکۆتایدا لیژنەکە واژۆی لەسەر کۆتای دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان کرد”.
لەبارەی کاتی هەڵبژاردنی سەرۆکی ژوورە بازرگانیەکان ئاماژەی بەوەشدا” ڕۆژی ۲٠۲٤/١/٣ یەکەم کۆبونەوە دەبێت لەژووری بازرگانی و پیشەسازی پارێزگای هەڵەبجە بە ئامادەبونی لیژنەی باڵا، سەرۆک و دوو جێگر و نوێنەریان بۆ یەکێتی ژوورە بازرگانیەکان دیاریدەکرێت.
پاشان ڕۆژی ۲٠۲٤/۱/٤ کۆبونەوەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەڕێوەدەچێت تیایدا سەرۆک ودوو جێگر و نوێنەریان بۆ یەکێتی ژوورە بازرگانیەکان دیاریدەکرێت.
دواتر لە ۲٠۲٤/١/٧ لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی پارێزگای دهۆک سەرۆک و جێگرانی سەرۆک دیاری دەکرێت.
لە ۲٠۲٤/١/٨ لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر سەرۆک و جێگرانی سەرۆک هەڵدەبژێردرێت.