سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی ژوور هاوخەمی بۆ هەڵەبجە دەردەبڕن.
وەک ڕێزو وەفایەک بۆ شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە ٣/١٦ سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بۆ چەند ساتێک بەبێدەنگی ڕاوەستان.
سەرۆک و ئەندامانی ژوور هاوخەمی خۆیان بۆ خەڵکی هەڵەبجە و کەسوکاری شەهیدان دەربڕی، داواش دەکەن خزمەتی کەسوکاری شەهیدان و کیمیابارانگراوانی هەڵەبجە بکرێت.
