سەرۆکێکی پێشووی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ماڵئاوای لە ژیان کرد

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەوی بنەماڵەی کۆچکردوو حاجی (کامل فەقی محمەد حمەرەش) شانەگەری سەرۆکی پێشوتری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکات.

شانەگەری لە بەروار ۱۹۹۹/۱۲/۲٥ تا بەرواری ۲٠٠٠/۸/٥ سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بووە.

لەخوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات سەبوری بدات بە کەسوکاریی.