لەماوەی دوو مانگدا لە هەرێمی کوردستان خاوەن پرۆژەکانی بەرهەم هێنانی پەلەوەر زیانی ۲٥ ملیار دینار یان بەرکەوتوو.
نازم عبدووڵا جاف، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان ڕایدەگەیەنێت “لەماوەی دوو مانگدا بەپێی بەدواداچون و پەیوەندیمان لەگەڵ خاوەنی پرۆژەکانی بەرهەم هێنانی پەلەوەر بۆمان دەرکەوت گەر زیاتر لە هەزار هۆڵ مریشک فرۆشرابێت لە هەرێمی کوردستان بە هۆی نەخۆشی و دابەزینی نرخەوە ۲٥ ملیار دینار زیان بەر خاوەن پرۆژەکان کەوتووە”.
راشیگەیاند “بەردەوامی کەمتەرخەمی بەرپرسان بۆ کەرتی پەلەوەر بۆتە هۆکاری زیان گەیاندن و ماڵوێرانی خاوەن پرۆژەکان جارێکی تر زەنگی ئاگادارکردنەوە بۆ حکومەت لێدەدەین لە داروخانی کەرتی پەلەوەر و مایەپوچبونی سەدان خاوەن پرۆژە کە دەبێت هۆی بێکاربونی هەزاران کەس”.
نازم جاف، داوادەکات داواکاریەکانیان جێ بەجێ بکرێت تا بتواندرێت لەبەرهەم هێنانی پەلەوەر بەردەوامبن.