نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێشوازیکرد لە (ساتوش کۆمار) کۆنسوڵی گشتی هندستان بەوەکالەت لە هەولێر شاندێکی بازرگانی هیندستان وە تاوتوێی چەند پرسێکی بازرگانی و پیشەسازی و وەبەرهێنان کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەممە ( ٥ی حوزەیان ٢٠٢٤) بەڕێوەچوو تیایدا کونسوڵی گشتی هندستان بەوەکالەت لە هەولێر سەرۆکی ژوور و جێگرانی سەرۆکی ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و بەڕێوەبەری گشتی ژوور ، ئامادەی بوون.
لەکۆبونەوەکەدا نەوزاد غەفوور،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” وڵاتی هندستان لە ڕووی ئابووریەوە بەهێزە، هەربۆیە پێمانخۆشە وەک پارێزگای سلێمانی بتوانین کاری هاوبەش بکەین و کۆمپانیا هندیەکان و بازرگانان پارێزگای سلێمانی کاری هاوبەش ئەنجام بدەن”
راشیگەیاند” ژووری بازرگانی سلێمانی خاوەنی گەورەترین پڕۆژەی گەنجینەی هاوچەرخە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان، كە لە 605 گەجینە پێكدێت لەسەر ڕووبەر 383 دۆنم بنیاتنراوەو تێچوی پرۆژە 104 ملیۆن دۆلار ، وە ژووری بازرگانی سلێمانی یەكەم ژوورە لەسەر ئاستی عێراق خاوەنی بینای پێشانگای تایبەت بە خۆیەتی ساڵانە چەندین پێشانگای تێدا دەكرێتەوە کۆمپانیا بازرگانیا هندیەکان دەتوانن سودی لێ وەرگرن و ساڵانە بەشداری بکەن و بەرهەمەکانیان نمایش بکەن”.
سەرۆکی ژوور ئاماژەی بەوەشدا” ژووری بازرگانی سلێمانی بۆ ساڵی 2022 بە چالاكترین ژوور لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان دیاری كراوە کە زۆرترین پڕۆژە پیشەسازییە قورسەكانی وەک چیمەنتۆ و خشت و ئاسن و دەرمان قتووی خواردنەوە گازییەكان دەكەونە شاری سلێمانی و بە پێشەنگ دادەنرێت لەم بوارەدا”.
نەوزاد غەفور، ئەوەشی ڕونکردەوە” کەرتی کشتوکاڵی لەپارێزگای سلێمانی گرنگی زۆری پێدەدرێت و کۆمپانیا هندیەکان دەتوانن لەکەرتی کشتوکاڵدا وەبەرهێنان بکەن.
(ساتوش کۆمار) کۆنسوڵی گشتی هندستان بەوەکالەت لە هەولێر ، ڕایگەیاند” زیاتر لە ۲٠ کۆمپانیای ووڵاتی هندستان هاتونەتە پارێزگای سلێمانی بۆئەوەی پەیوەندیە بازرگانیەکان لەگەڵ بازرگانانی سلێمانی تندوتۆڵ بکەن، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو زانیاریانەی سەرۆکی ژوور.
راشیگەیاند” ئەوکەرتانەی کۆمپانیا هەندستانیەکان بەشدارن بۆ قسەکردن لەگەڵ بازرگانانی پارێزگای سلێمانی بریتین لە خۆراک و کشتوکاڵ (خۆراکی ئۆرگانیک).
خۆراکی پرۆسێس کراو و خۆراکی بەستوو و پاکەت کراو، ئۆتۆمبێل و پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێل و پێکهاتەکانی، قوماش و جلوبەرگ/کەلوپەلی ناوماڵ، کاری دستی دار، بەرهەمی چەرمی (جلد)، دەرمان و چاودێری تەندروستی، ئامێر بەگشتی، بیناسازی، وزەی نوێبونەوە، سیستەمی وزەی خۆر، بەرهەمی ئەندازیاری، یاری و کەلوپەلی وەرزشی، بەهارات، ئامێری کارەبایی.
لەکۆتایدا نەوزاد غەفور،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی جەختیکردەوە وەک ژووری بازرگانی سلێمانی بەخۆشحاڵیەوە پێشوازی لە هەموو شاندێکی بازرگانی دەکەین کە لە هندستانەوە سەردانمان دەکەن.
بڕیارە لە ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی حوزەیران لە هۆتێل گراند ملینێۆم کۆبونەوەی B2B لەنێوان کۆمپانیاکانی پارێزگای سلێمانی و ووڵاتی هندستان بەڕێوەبچێت.