نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێشوازیکرد لە (رادۆ ئۆکتاڤیان دۆبرێ)، باڵیۆزی رۆمانیا لە عێراق، تاوتوێی چەند پرسێکی بازرگانی و پیشەسازی و وەبەرهێنانیان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەممە ( ۲۹ی ئایاری ٢٠٢٤) بەڕێوەچوو تیایدا کونسوڵی گشتیی رۆمانیا لە هەرێم و جێگرانی سەرۆکی ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و بەڕێوەبەری گشتی ژوور ، ئامادەی بوون.
لەکۆبونەوەکەدا نەوزاد غەفوور،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” ڕۆمانیا لە ڕووی ئابووریەوە بەهێزە لەبوارەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵی و تەکنەلۆژیا و بەرهەم هێنانی خۆراک ، هەربۆیە پێمانخۆشە وەک پارێزگای سلێمانی بتوانین کاری هاوبەش بکەین و کۆمپانیا ڕۆمانیەکان بێن لە گەڵ وەبەرهێنەران و بازرگانان کاری هاوبەش ئەنجام بدەن”
راشیگەیاند” ژووری بازرگانی سلێمانی خاوەنی گەورەترین پڕۆژەی گەنجینەی هاوچەرخە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان، كە لە 605 گەجینە پێكدێت لەسەر ڕووبەر 383 دۆنم بنیاتنراوەو تێچوی پرۆژە 104 ملیۆن دۆلار ، وە ژووری بازرگانی سلێمانی یەكەم ژوورە لەسەر ئاستی عێراق خاوەنی بینای پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانییەو ساڵانە چەندین پێشانگای نێودەوڵەتی و ناوخۆیی تێدا دەكرێتەوە کۆمپانیا بازرگانیەکانی ڕۆمانیا دەتوانن سودی لێ وەرگرن و ساڵانە بەشداری بکەن و بەرهەمەکانیان نمایش بکەن”.
سەرۆکی ژوور ئاماژەی بەوەشدا” ژووری بازرگانی سلێمانی بۆ ساڵی 2022 بە چالاكترین ژوور لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان دیاری كاوە کە زۆرترین پڕۆژە پیشەسازییە قورسەكانی چیمەنتۆ و خشت و ئاسن و دەرمان قتووی خواردنەوە گازییەكان دەكەونە شاری سلێمانییەو بە پێشەنگ دادەنرێت لەم بوارەدا”.
نەوزاد غەفور ئەوەشی ڕونکردەوە” کەرتی کشتوکاڵی لەپارێزگای سلێمانی گرنگی زۆری پێدەدرێت و کۆمپانیا ڕۆمانیەکان دەتوانن لەکەرتی کشتوکاڵدا وەبەرهێنان بکەن.
(رادۆ ئۆکتاڤیان دۆبرێ)، باڵیۆزی رۆمانیا لە عێراق، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو زانیاریانەی سەرۆکی ژوور و ڕایگەیاند” سەردانی من گرنگیدانە بە پەیوەندی ئابوری و بەهێکردنی کارە بازرگانی و پیشەسازیەکان ، وە دەمانەوێت زانیاریمان هەبێت لەسەر پەیوەندەیە بازرگانیەکان لەگەڵ بازرگانانی هەرێم ، رۆمانیا لە پیشەسازیدا بەهێزە وە لەڕوی کشتوکاڵیەوە بەرهەمی زۆرمان هەیە.
راشیگەیاند” ڕۆمانایا لەگەڵ ئەو سەقامگیربونەی عێراق بەخۆیەوە دەبینێت دەمانەوێت کاری بازرگانی و وەبەرهێنان دەست پێبکەین چەند کۆمپنیایەک بەنیازن دەست بە کاربکەن لە بوارەکانی کشتوکاڵ و دەرمان و رسایکلین و ڕێگاوبان و نەوت و غاز کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنانی خۆراک، وەلەبواری ئایتی بەهێزین و ئەزمونی زۆرمان هەیە دەتوانین لەو بوارەشدا کاربکەین.
لەکۆتایدا نەوزاد غەفور،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی جەختیکردەوە وەک ژووری بازرگانی سلێمانی بەخۆشحاڵیەوە پێشوازی لە هەموو شاندێکی بازرگانی دەکەین کە لە ڕۆمانیاوە سەردانمان دەکەن، ژووری بازرگانی کاری ئەوەیە پەیوەندی بازرگانی بە هێزبکەین و هانی بازرگانان و وەبەرهێنەران بدەین بێنە سلێمانی کاربکەن بە تایبەت لە مەجالی کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک و کارکردن لە وەبەرهێنان بەو پێیەی یاساکانی وە بەرهێنەران گونجاون بۆ کارکردنی کۆمپانیا بیانیەکان.
بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو شاندێکی بازرگانی ووڵاتی ڕۆمانیا بێنە شاری سلێمانی و چەند کۆبونەوەیەکی گرنگ لەگەڵ بازرگانان و وەبەرهێنەران ئەنجامبدەن.