نەوزاد غەفوور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، محەمەد رەسوڵ، جێگری سەرۆک و عوبێد ئەحمەد،جەوهەر ستار، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوو، ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٦/٢ سەردانی عەزیز سەعید، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانیانکرد.
لەسەردانەکەدا باس لە کاری هاوبەشکرا لەنێوان هەردولادا گرنگیدان بە کەرتی وەبەرهێنان وە هاندانی شاندە بازرگانیەکان کەسەردانی پارێزگای سلێمانی دەکەن بۆ ئەنجامدانی کاری وەبەرهێنان کە دەرفەتی کارکردن بەشێوەیەکی ئاسان ڕەخساوە بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، رایگەیاند، کەرتی وەبەرهێنان لە پارێزگای سلێمانی پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە ئەمەش بە هەوڵ و ماندوبونی بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی سلێمانی،وەدەمانەوێت لەڕێگەی وەبەرهێنانی سلێمانی هەموو ئەو شاندە بازرگانی و وەبەرهێنانەی دێنە ژووری بازرگانی سلێمانی ئاشنایان بکەین بە یاساکانی وەبەرهێنان و کارئاسانیکردن بۆیان تا بتوانن پرۆژە وەبەرهێنانەکانیان پێشکەشبکەن.
عەزیز سەعید، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی دوپاتیکردوە ئامادەیمان هەیە بۆ کارکردنی هاوبەش و پێدانی هەرزانیاری و ڕێنماییەک تایبەت بە کەرتی وەبەرهێنان و کارئاسانیکردن بۆ وەبەرهێنەری بیانی کەدەیانەوێت پرۆژەکانیان پێشکەش بکەن.