ڕێکەوتی ۲۷/٤/۲٠٥ بەئامادەبونی بەڕێز، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، محەمەد رەسوڵ، شێنێ ئیختار، جێگرانی سەرۆکی ژوور و وەزیری کارەبا و وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم و کۆنسوڵی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی فەرمانگە حکومیەکانی پارێزگای سلێمانی مەراسیمی واژۆکردنی گرێبەستی ستراتیژی بەرهەم هێنانی کارەبای بازیان بە تەکنەلۆژیای AGP XPAND بەڕێوەچوو.
رێورەسمى واژۆكردنى گرێبەستى ستراتيژى و درێژخايەنى لە نێوان کۆمپانیای تۆرەس ئێنيرجى و كۆمپانياى جەنەرال ئەلیکتریک (GE)ـى ئەمريكى تايبەت به پەرەپێدان و پێشخستنى وێستكەى بەرهەمهێنانى كارەباى بازيان به تەكنەلۆژياى (AGP XPAND) كه بۆ يەكەمين جار لەسەر ئاستى جيهان بهكاردەهێندرێت، لە هۆتێل ڕۆتانا لە شاری سلێمانی ئەنجامدرا.
نەوزاد غەفور،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەبارەی واژۆکردنی گرێبەستەکەوە رایگەیاند واژۆکردنی گرێبەستێکی لەم شێوەیە دەبێتەمايەى شانازى بۆ كوردستان و سلێمانى كەپێش هەموو ووڵاتانى دونيا بەدواين تەكنەلۆجيای سەردەم كارەبا بەرهەم دەهێندرێت.
راشیگەیاند وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پشتیوان و هاوکاری تەواوی هەموو کۆمپانیایەکی ناوخۆین بۆ پێشخستن و بەرەو پێشبردنی نوێترین تەکنەلۆژیا و بەرهەم هێنان لەناوخۆدا.