سەرۆکی ژووری بازرگانی پێشوازی لە ڕێکراوی کاری نێودەوڵەتی ILO کرد.

لە ڕێکەوتی ٥ی شوباتی ٢٠٢٥، نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، پێشوازییەکی گەرمی لە ڕێکخراوی کاری نودەوڵەتی ( ILO) کرد. ئامانجی ئەم سەردانە کارکردنی هاوبەشە لەنێوان هەردوو لادا بۆ زیادکردنی هێزی کارامە و فراوانکردنی دەرفەتی کار لە پارێزگای سلێمانی.
نەوزاد غەفور، پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەک ڕاگەیاند بۆ گرنگی زیادکردنی دەرفەتی کار و دەرخستنی تواناکانی گەنجان لە بواری داهێنان و کاردا .
ئەم سەردانەدەرفەتێکی نوێ دەخاتە ڕوو بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ڕێکخراوی ILO، بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی کار و پشتگیریکردنی گەنجان لە بواری داهێنان و کاریگەرییەکانی ئابووری.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، نەوزاد غەفور، بە شێوەیەکی ڕوون ئاماژەی بەوەکرد لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، ژوورەکەیان لەگەڵ چەندین ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کاریان کردووە و لە ئەنجامدا توانیویانە دەیان گەنج و بەهرەمەندی ببنە خاوەنی کاری خۆیان.
ئەم کارانە نیشانەیەکی ڕوونە لە پشتگیری و هەوڵەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بۆ پەرەپێدانی بەرهەمهێنان و دابینکردنی دەرفەتی کار بۆ گەنجان، بەتایبەتی لە بواری داهێنان و کارکردن