سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کارگەی کاشی بژاری بەسەرکردەوە

لە ڕێکەوتی ٤ی شوباتی ٢٠٢٥، نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، لەگەڵ محەمەد رەسوڵ، شێنێ ئیختار (جێگرانی سەرۆک)، عوبێد ئەحمەد و جەوهەر ستار (ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی)، سەردانی کارگەی کاشی مۆزایکی بژاریان لە ناوچەی بازیان ئەنجامدا.
ئەم سەردانە بە مەبەستی بینینی چالاکییەکانی کارگەکە و پڕۆسەی بەرهەمهێنان و بازرگانیی کارگەکە ئەنجامدرا.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەم سەردانەدا بە شێوەیەکی گشتی بەشەکانی کارگەکەی بەسەرکردەوە و گوتی کە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەردەوام پشتگیری لە کارگە و پیشەسازییە ناوخۆیییەکان دەکات بۆ پەرەپێدانی ئابووری ناوچەکە.
پشتیوانی ژووری بازرگانی دوپاتکردەوە بۆ هاوکاریکردن و پێشخستنی کارەکانیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق.
هەروەها ئاماژە بەوەشکرا کە کارگەی کاشی مۆزایکی بژار یەکێکە لە کارگە سەرکەوتوەکانی ناوچەکە و بەرهەمەکانی لە ئاستێکی بەرزدا دروست دەکرێت بە ئامیێری پێشکەوتوو.
ئەم سەردانە بەهۆی گرنگییەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بۆ پشتگیری لە پیشەسازییە ناوخۆیییەکان و هاندانی بەرەوپێشبردنی ئابووری ناوچەکە.
کارگەی کاشی بژار توانای بەرهەم هێنانی دوو هەزار مەتر کاشی مۆزایکی هەیە ڕۆژانە، هەوڵەکنیان بۆ زیادکردنی توانای بەرهەم هێنان بەردەوامە.