سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئەندامانی ژوور سەردانی شوێنی ڕوداوی ئاگرەکەی سلێمانیان کرد

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئەندامانی ژوور سەردانی شوێنی ڕوداوی ئاگرەکەی سلێمانیان کرد
بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربون لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و زەرەرو زیانەکان سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و جێگرانی سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور سەردانی کارگەی چیاو ، کۆمپانیای ساحل ، مۆبیلیاتی پاترا، کۆگای ئاوی سلێمانی یان کرد.
ڕێکەوتی 15/10/2024 نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، محەمەد رەسوڵ، شێنێ ئیختیار، جێگرانی سەرۆک، بورهان علی، سابیر ئەمین، عوبێد ئەحمەد ئارام بابان، بەهمەن عوسمان، ئەندمانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور لە شاری سلێمانی سەردانی شوێنی ڕوداوەکەی ناوچەی پیشەسازی سلێمانیان کرد.
شاندەکەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەرەتا کارگەی چیاویان بەسەرکردەوە کە بەشێکی زۆر لە کۆگاکانیان بە هۆی ئاگرەکەوە سوتاوەو تەواوی ئەو پێداویستیانەی هەیانبووە سوتاوە زیانێکی مادی زۆریان بەرکەوتووە.
نەوزاد غەفوور، سەرۆکی ژوور ڕایگەیاند ئەم ڕوداوە لە دڵەوە خەمباریکرین وە زیانێکی گەورەیە بۆ کەرتی پیشەسازی، کە توانیوتانە، دەرفەتێکی گەورەی کارکردن برەخسێنن، سەرۆکی ژووری بازرگانی پشتیوانی دەربڕی بۆ هەر جۆرە هاوکاریەک کەبتوانن بۆیان جێبەجێ بکەن.
شاندی ژووری بازرگانی کۆمپانیای ساحل بۆ بەرهەم هێنانی سپیای بەسەرکردەوە کە بەهۆی ڕوداوی ئاگرەکەوە توشی زیان ببون، هیوایانخواست ئەمە دواهەمین ڕوداوبێت و خوای گەورە قەرەبویان بۆ بکاتەوە.
یەکێکیتر لەو کۆگایانەی زیانی مادی زۆری بەرکەوتبوو کۆگای مۆبیلیاتی پاترایە، شاندەکە سەردانی ئۆفیسی مۆبیلیاتی پاترایانکردووە لە نزیکە گوێبیستی زیانەکانیان بون و هیوایان خواست ئەمە کۆتا ڕوداو ناخۆشیانبێت، پشتیوانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان دوپاتکردەوە بۆ هەر کارێک پێویستبکات هاوکاریان دەبن.