سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی پیرۆزبایی دەستنیشانکردنی بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی گومرگی سلێمانی دەکات
ڕێکەوتی 2025/4/28 نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، عوبێد ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، سەدانی عمید (کەریم سەدرەدین) بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی گشتی گومرگی سلێمانیان کرد.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، بەناوی تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی سلێمانی پیرۆزبایی دەستبەکاربونی لە بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی گومرگی سلێمانی کردوو هیوای خواست سەرکەوتوبێت لە کارەکەیدا و پشتیوانی و هاوکاری تەواوی خۆیانی بۆ دەربری لە هەرکاتێکدا کە پیویست بێت.