سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەووڵاتی فەرەنسا بەشداریکرد لە کۆڕبەندی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان کەلەلایەن بزوتنەوەی بازرگانی فەرەنسی MEDEF و کۆنسوڵی ەرەنسا لە هەولێر کۆربەندی بازرگانی لەپاریس بەرێوە چوو..
ڕێکەوتی ۲٠۲٤/۹/۲۳ لەووڵاتی فەرەنسا نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ،بورهان علی، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری ژوور، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، کەمال موسلم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەی، بە بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم ، گەیلان سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، ژمارەیەک لە وەبەرهێن و بازرگانان بەشدارییانکرد لە کۆڕبەندی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان لە ووڵاتی فەرەنسا.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند: بەشداریکردنمان لەم کۆڕبەندە تایبەتە بە هاندانی کۆمپانیاکانی ووڵاتی فەرەنسا بۆ بەشداریکردن لە وەبەرهێنان، وە بەهێزکردنی پەیوەندی بازرگانی لە نێوان کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان و ووڵاتی فەرەنسا تا بازرگانانی هەرێم بتوانن راستەوخۆ کار لەگەڵ کۆمپانیاکانی فەرەنسا بکەن.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ کۆمپانیا وەبەرهێن و بازرگانانی ووڵاتی فەرەنسا بەگرنگەوە باسی لە پارێزگای سلێمانی کرد لە ڕوی بازرگانی وەبەرهێنان و پیشەسازی و ئارامی و ئاسایش .
سەرۆکی ژووی بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی جەختیکردەوە، شاری سلێمانی کە خاوەنی چەندین کارگەی گەورەو بەرهەم هێنە کە توانای ناوخۆییان پكردۆتەوە و دەتوانن هەناردەبکەن، باسی ئەوەیکرد شاری سلێمانی لەئێستادا گرنگی دەدات بە کەرتی کشتوکاڵی و گەشتوگوزار کۆمپانیا فەرەنسیەکان دەتوانن هاوبەشی بکەن لەگەڵ بازرگانانی شاری سلێمانی بۆکاری پێکەوەی و بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردولا.
ئاماژەی بەوەشدا: هەرێمی کوردستان لە ماوەکانی رابردودا پەیوەندی لەگەڵ ووڵاتی فەرەنسا هەبووە لە بواری سەربازی و سیاسیدا، وەلە ئێستا بەدواوە بەو ئامانجەین پەیوەندیە ئابوری و بازرگانی وەبەرهێنانەکان بەهێز بکەین.
کۆنفرانسەکە بڕیارە تا ڕێکەوتی ۲٥/۹/۲٠۲٤ بردەوامبێت.