سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی لەگەڵ بەشی ئابوری کۆنسوڵی کۆماری میلی چین لە هەولێر کۆبۆوە.
لەبارەی کۆبونەوەکە سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” مەبەستی کۆبونەوەکەمان كاركردنە بۆ پتەوکردن و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی نێوان ژووی بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ کۆماری میللی چینی لە ڕێگەی کونسوڵی گشتی کۆماری میللی چین لە هەولێر بۆ ھەماھەنگیکردنی ھەردولا بۆکارئاسانی پێدانی فیزە بۆبازرگانان وپیشەوەران کەبەمەبەستی کاری بازرگانی رودەکەنە وڵاتی چین، وە بەھەماھەنگی لەڕێگەی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیەوە بتوانین ھانی بازرگانانی سلێمانی بدەین قەبارەی بازرگانی فراوانتر بکەن و ڕوولەزیاد بونی زیاتر بچێت”.
لەکۆبونەوەکەدا جەختکرایەوە هەردولایەن کار لەسەر ئەوەبکەن بازرگانان و پیشەوەران سود لە هەموو ئەو ئەزمون و پێشکەوتنانە ببینن کە وڵاتی جین بە خۆیەوە بینویەتی لەھەموو بوارە جیاوازەکانی بازرگانی و پیشەسازی تەکنەلۆجیا ….هتد, لە ڕێگەی بەشداریبونی ژوری بازرگانی لە هەموو ئەو کۆنفرانس و کۆبونەوەو خولانەی کە ئەنجام ئەدرێت لە وڵاتی چین بە تایبەتی لە بوارە پەیوەنددارەکانی کاری هاوبەشی نێوان هەردولایەن”.
نەوزاد غەفور سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەکۆبونەوەکەدا دڵنیایدا کە وەکو ژووری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی ھەموو ئامادەییەک دەردەبڕن و کارئاسانی بۆ ئەو وەبەرھێنەرە چینیانە دەکەن کەخوازیارن بۆ وەبەرھینان و بازرگانی بێنە سلێمانی بۆ کارکردن لەھەر بوارێکدابێت لای خۆمانەوە کاردەکەین بۆ ھاندانی سەرمایەدارانی سلێمانی بۆکاری ھاوباش چ لەسلێمانی بێت یان لەکۆماری چین بێت.
(ژۆ دوهمین) كۆنسوڵی بەشی بازرگانی لە کونسوڵیەتی میلی چین خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەسەردانەکەی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پشتیوانی دەربڕی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکان و هەموو هاوکاریەک لە کەرتی بازرگانی و پیشەسازی لەنێوان هەردولادا.
راشیگەیاند بۆ کار ئاسانی بازرگانان بۆ وەرگرتنی فیزا پشتگیری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە باشدەزانین بۆ پێدانی فیزا بە شێوەیەکی یاسایی بۆ بازرگانان و پیشەسازان.
ئاماژەی بەوەشدا هانی کۆمپانیا چینیەکان دەدات بۆ بەشداریکردن لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆئەوەی لەوڕێگەیەوە بەرهەمە نوێکانی کۆمپانیاکان نمایشبکرێت و پیشانی کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان بدرێت.