سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی شوێنی ڕوودانی ئاگرەکەی بازاڕی دارە سوتاوەکەی بەسەر کردەوە.
ڕێکەوتی ۲٠۲٥/٤/٥ نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ئارام بابان، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، لەگەڵ شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی سەردانی شوێنی ئاگر کەوتنەوەی بازاڕی دارەسوتاوەکەی شاری سلێمانیان کرد لەنزیکەوەهاوخەمی و پشتیوانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان بە کاسبکاران گەیاند.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و یشەسازی سلێمانی لە لێداونێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاند ڕایگەیاند” ئەم بازاڕە یەکێکە لەبازارە سەرەکی و قەرەباڵغەکانی شاری سلێمانی فرۆشتنی ڕۆژانەی هاوڵاتیانی تیادا دەکرێت وە زیانێکی زۆریان پێگەشتووە”
داوشیکرد حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکاریان بکات لە پاکردنەوەی بازاڕەکە، وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بازرگانان هەوڵدەدەین هاوکاریانبین وە هەوڵبدەین کەمێک لە زیانەکانیان کەم بکەینەوە، سوپاس بۆخوا کە هیچ زیانێکی روحی لە روداوەکەدا نەبووە.