ئا: بازرگانی‌و پیشەسازی
سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی سەبارەت بەدیدارو کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد شەیاع سودانی، دەڵێت “ئە‌مه یه‌كه‌مین جاره له‌دوای ساڵی ٢٠٠٣وە كه ڕژێمی بەعسی پێشووی عێراق ڕوخاوە، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بانگهێشتی سه‌رۆكی ژوورێكی بازرگانی بكات‌و له‌گه‌ڵی كۆبێته‌وه”.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی بەڕۆژنامەی “بازرگانی‌و پیشەسازی” راگەیاند کە وەکو ھەر چوار ژوورە بازرگانی‌و پیشەسازییەکەی ھەرێمی کوردستان لەسەر داوای محەمەد شیاع سودانی، سەردانی شاری بەغدایان کردوەو وە وەفدێکی حکومی‌و کەرتی تایبەت لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی وڵاتی ئەڵمانیایان کرد‌و لەسەردانەکەدا لەسەر ئاستی عێراق تەنھا چەند ڕێکخراوێکی ئابوری‌و سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق بەشدارییان کردووە، ئەو وتی “ئێمە کاتێک گەیشتینە شاری بەغدا لەلایەن بەڕێز محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازیمان لێکراو داواتر سەردانی شاری بەرلین پایتەختی ئەڵمانیامان کرد‌و لەوێ کۆبونەوەیەک بەئامادەبوونی کەرتی تایبەت‌و کۆمپانیاکانی ئەڵمانیا سازکراو گفتوگۆکرا لەبارەی پێشخستنی کەرتی ئابوری‌و زیادکردنی جوڵەی بازرگانی لەنێوان ھەردوو وڵات‌دا”.
وتیشی “بۆ ڕۆژی دواتر جەنابی سەرۆک وەزیران‌و وەفدی حکومەت درێژەیان بەسەردانەکەیان دا‌و چەند پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد کە پەیوەست بوو بەبوارەکانی ژینگەو دابینکردنی وزەی کارەباو سوتەمەنی، لەھەمانکاتدا وەزیری کۆچ‌و کۆچبەرانی عێراقیش ئامادە بوو، باس لەھاوکاری کردنی کوردانی ئێزیدی کرا کە ھاوکاریان بکەن، کاتێک جەنابی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەو کۆبونەوەیە گەڕایەوە پێیانڕاگەیاندم کە جه‌نابی ده‌یه‌وێت بمبینێتو کۆبونەوەیەکمان ساز کرد کە کۆمەڵێک تەوەری گرنگمان تاوتوێ کرد لەبارەی کاری بازرگانی‌و رەوشی دەروازە سنورییەکان”.
سەبارەت بەگرنگترین ئەو داواکارییانەی ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی عێراقیان کردووە، سەرۆکی ژوور وتی “ئێمە ئاماژەمان بەوەدا بەشێکی زۆری ئەو کاڵاو شتومەکانەی بازرگانانی سلێمانی ھاوردەی دەکەن دەنێرێت بۆ شارەکانی ناوەڕاست‌و باشوری عێراق، لەئێستادا بەھۆی بەرزبونەوەی بەھای دۆلار بەرامبەر بەدیناری عێراقی، بازرگانان توشی کێشەو گرفتی زۆر بوون، داوامان کرد ھاوشێوەی عێراق نرخی دۆلار‌و حەواڵە کردن بۆ بازرگانان بەنرخی فەرمی بانکی ناوەندی بێت‌و بازرگانانی ھەرێمی کوردستان بێبەش نەبن لەو ئیمتیازە کە دراوە بەبازرگانانی عێراق، لەبەرئەوەی ئەو بارانەی لەهەرێمی کوردستانەوە دەچێت بۆ ناوەڕاست‌و باشوری عێراق نرخی بەرزدەبێتەوەو کاڵاکان گران ئەکرێت، داوامان کرد لەلقەکانی بانکی ناوەندی عێراق ئه‌و بانكانه‌ی كه لقیان هه‌یه له‌هه‌رێمی كوردستان دۆلار بەنرخی فەرمی بدەنە بازرگانانی ھەرێمی کوردستان، ئەگینا بازرگانەکانمان ناچار ده‌بن ڕوو له شاره‌كانی باشوور‌و ناوه‌ڕاستی عێراق بكه‌ن کە له‌وێ ١٠٠ دۆلار بۆ بازرگانان به ١٤٦ هه‌زارو ٥٠٠ دینار ده‌گۆڕێته‌وه، بەڵام لای ئێمە لەهەرێم به نزیكه‌ی ١٦٠ هه‌زار دیناره، به‌جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیرانم وت وا بڕوات سلێمانی له‌به‌رده‌م دروستبوونی قه‌یراندایه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی کە له‌ده‌روازه سنورییه‌كان كار ده‌كه‌ن‌و بژوێی خێزانه‌كانیان ده‌ستده‌كه‌وێت، بێکار دەبن”.
وتیشی “له‌ئێستادا بڕیاره ئه‌و كه‌سانه‌ی گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌كه‌ن تاكو بڕی ٥ هه‌زار دۆلاریان له‌فڕۆكه‌خانه‌كان به‌نرخی فه‌رمی بانكی ناوه‌ندی عێراق ١٠٠ دۆلار به ١٤٦ هه‌زارو ٥٠٠ بۆ بگۆڕێته‌وه، داوامان كرد ئه‌م بڕیاره هه‌رێمی كوردستانیش بگرێته‌وه‌و لقه‌كانی بانكی ناوه‌ندی له‌فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمیش دابنرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌شاری سلێمانیش ژماره‌یەكی زۆر هاوڵاتیان رۆژانه به‌مه‌به‌ستی بازرگانی‌و چارەسەری نه‌خۆشی‌و بۆ گه‌شتیاریی سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ن”.
سەرۆکی ژوور ئەوەی رونکردەوە کە داوایان له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووە قه‌رزه‌كانی بانكی ڕه‌شیدو ڕا‌فیده‌ین‌و بانكه عێراقییه‌كان لەسەر بودجەی عێراق كه ده‌درێت به‌هاوڵاتیانی باشور‌و ناوه‌ڕاستی عێراق بۆ كه‌رته‌كانی خانووبه‌ره‌و بۆ هاوسەرگیریی‌و بۆ بازرگانی‌و پیشه‌سازی‌و كشتوكاڵی، هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش بگرێته‌وه‌و هاوڵاتیانی هه‌رێم لێی بێبه‌ش نه‌بن، ئەو وتی “به‌ڕێزیان بێئاگایی خۆیان له‌و بابه‌ته راگه‌یاندو پێیوتین من وامزانیوه له‌هه‌رێمیش ئەم قەرزە وه‌رده‌گیرێت‌و هاوڵاتیان لێی سوودمه‌ندن، به‌ڵێنیاندا كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن‌و رایانگه‌یاند ئێمه جیاوازی له‌نێوان هاوڵاتیانی عێراق ناكه‌ین‌و بودجه بۆ هه‌مووانه بێ جیاوازی‌و پێمانخۆش نییە هەرێمی کوردستان جیابکرێتەوە”.
وتیشی “داوای دابینکردنی نەوتی سپیمان کرد‌و به‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقمان راگه‌یاند له‌ئێستادا به‌فرێكی زۆر له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان باریوه‌و كه‌شوهه‌وا زۆر سارده‌و نرخی نه‌وت زۆر به‌رزه، بۆیه داواكارین نه‌وت هاوشێوه‌ی شاره‌كانی تری عێراق بدرێت به‌هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێزیان به‌ڵێنیاندا به‌زووترین كات میكانیزمێك داده‌نرێت بۆ ناردنی نه‌وت بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، تاكو هاوڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت سوودمه‌ند بن، ئه‌و وتی من پێشتر ڕه‌زامه‌ندیم داوه كه ٥٠ ملیۆن لیتر نه‌وت بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت به نرخی گونجاو، وتیشی دوای كۆبونه‌وه‌كه به‌دواداچونی بۆ ئه‌كه‌م، داوای نوسراوێکی فەرمی لێکردم، بۆ ئەو مەبەستە په‌یوه‌ندیم كرد به به‌رێز د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی‌و داوام لێ‌كرد نوسراوێكی فه‌رمی له‌باره‌ی نه‌گەیشتنی به‌شه نه‌وتی پارێزگای سلێمانی بنێرێت، زۆر سوپاسی ده‌كه‌ین به به‌ده‌م داواكرییه‌كه‌مه‌وه هاتوو نوسراوی بۆ كردین له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كانی خۆماندا ئه‌وه‌ی د.هه‌ڤاڵیشم دا به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له ڕێگه‌ی هاتنه‌وه‌شمان ژماره‌ی تایبه‌تی نوسینگه‌كه‌ی دامێ بۆ به‌دواداچون كردن‌و ئاگادار بوون له‌كێشه‌و گرفته ئابورییه‌كان”.
سیروان محەمەد ئەوەش روون دەکاتەوە کە كۆبونه‌وه‌كه‌ی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق زۆر به‌سوودو سەرکەوتوو بووەو چه‌ندین ته‌وه‌ری گرنگی ئابوری باس كراوەو داوەتیشمان کرد سەردانی هەرێمی کوردستان بکات‌و بەڵێنیشی دا سەردانی هەرێمی کوردستان‌و پارێزگای سلێمانی بکات، ئەو وتی “له‌باره‌ی كه‌رتی پیشه‌سازی‌و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی كارگه‌كان‌و كه‌رتی كشتوكاڵی‌و زیادكردنی به‌رهه‌می نیشتیمانیشه‌وه گفتوگۆمان كرد، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا پێشه‌وا جاف، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی هەڵه‌بجه‌ش ئامادە بوو، داوامان له‌به‌رێز سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد كه شاری هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پارێزگایه‌ك بناسرێت‌و بكرێته پارێزگای ژماره ١٩ له‌عێراق، کە واژۆكردنی بڕیاره‌كه له‌لای به‌رێزیانه‌و هیوادارین به‌زوترین كات واژۆی بكات، هەروەها كێشه‌ی بازرگانانی هه‌ڵه‌بجه‌مان له‌ده‌روازه سنورییه‌كان گه‌یاند به‌سه‌رۆك وه‌زیران‌و داوامان لێ‌كرد چه‌ند مه‌رزێك له‌سنوری هه‌ڵه‌بجه هه‌یه كارا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ببنه ده‌روازه‌ی فه‌رمی كه ئه‌مه‌ش سوودی زۆر به‌ئابوری شاری هه‌ڵه‌بجه ده‌گه‌یه‌نێت”.
وتیشی “كۆبونه‌وه‌كه ته‌نها له‌گه‌ڵ من سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی‌و كاك پێشه‌وا جاف سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی هەڵەبجە بوو، زۆر سوپاسی ده‌كه‌ین كه به‌گەرمی پێشوازی لێكردین‌و ئامانجیشی ئه‌وه بوو ئاگاداری گرفته‌كانمان بێت تاكو هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی بدات، ئێمه له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانمان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی‌و شاری سلێمانی بوو به تایبه‌تی”.
سەرۆکی ژوور ئاماژە بەوە دەکات کە ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره له‌دوای ساڵی ٢٠٠٣وە كه ڕژێمی بەعسی پێشووی عێراق ڕوخاوە، سه‌رۆك وه‌زیری عێراق بانگهێشتی سه‌رۆكی ژوورێكی بازرگانی بكات‌و له‌گه‌ڵی كۆبێته‌وه، ئەو وتی “من گه‌شبینم به به‌ڵێنه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌به‌رئه‌وه‌ی بڕیاره كه كۆبونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی عێراق بۆ ساز بكات، هەروەها به‌ڕێز د.فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رۆڵی زۆر باشی هه‌بوو لەسازکردنی ئەم کۆبوونەوەیەدا، ئێمه له‌سه‌ر پێشنیاری به‌ڕێزیان بانگهێشت كراین، زۆر سوپاسی ده‌كه‌ین‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین، کە كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ كرد به‌ڵێینی پێداین پشتیگیری ته‌واومان بكات بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانمان‌و كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ڕێكبخات به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كان، هیوادارین بتوانین كاری باش بۆ خزمه‌تی سلێمانی‌و هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بده‌ین”.