سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی سەردان بانکی رافیدەینی کرد

رێکەوتی ٢٠٢٥/٤/٢٩ نەوزاد غفور سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئارام بابان ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور ، لەگەڵ پەرلەمانتار دکتۆرە نەرمین معروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لەشاری بەغداد سەردانی ئیدارەی گشتی( بانکی رافیدەین) کرد، لەلایەن د.علي كريم، بەڕێوەبەری گشتی بانکەکانی ڕافیدەین لەعێراق پێشوازییان لێکرا.
نەوزاد غەفور،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند: ئامانج لەسەردانەکەمان گفتوگۆ و بەدواداچوون بۆ چەند پرسێکی پەیوەست بە کاروباری بانکی و دارایی تایبەت بە بازرگانان و پیشەسازکارانی سلێمانی بوو.
راشیگەیاند بەشێکی دیکەی گفتوگۆکەمان تایبەتبوو بە ئاسانكارى بۆ بازرگانانى شارى سلێمانى و ڵنيايى مامەله كردنمان لەگەڵ بانكى رافیدەین.
نەوزاد غەفور،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بازرگانان و هاوردەکاران و پیشەسازان و ئەندامانی ژووری بازرگانی سلێمانی دڵنیا دەکاتەوەلە ئایندەیەکی نزیکدا لەتەواوی خزمەتگوزاریەکانی بانکەکە ئاگادار دەکرێنەوە.