سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی سەدانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانی کرد

رێکەوتی 2025/3/2 نەوزاد غەفور،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، محەمەد رەسوڵ، جێگری سەرۆک، عوێد سلێمان، بەهمەن عوسمان، کازێو کاوە، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور سەردانی بەڕێز بڵند ئەحمەد – بەڕێوەبەری چاودێری بازگانی سلێمانییان کرد.
نەزاد غەفوور، سەرۆکی ژووری بارگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانی ڕۆڵی گرنگیان هەبووە لەچاودێریکردنی بازاڕ و نرخ کەئەمەش وایکردووە نرخ لە بازاڕەکانی شاری سلێمانی بەشێوەیەکی گونجاو دیاری بکرێت و هاوڵاتیان لەم مانگی رەمەزانەدا سودمەندبن لە هەرزانی نرخی کاڵاو کەلوپەلی ڕۆژانەیان.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داواش لەبازرگانان دەکات هەوڵی تەواو بدەن خۆراک و پێداویستییەکان لەمانگی رەمەزاندا هەرزان بکەن بۆئەوەی هاوڵاتیان لەم مانگە پیرۆزەدا سودمەندبن لەهەرزانی نرخی کاڵاکان.
لای خۆشیەوە بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی، سوپاسی سەرۆک و ئەندامانی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیکرد بۆ سەردانەکەیان و ئەنجامدانی هەماهەنگی زیاتر بۆ کارکردنی پێکەوەیی و یارمەتیدانی هاوڵاتیان لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا.