نەوزاد غەفور،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ڕێکەوتی ١١ی شوباتی ٢٠٢٥ لە بینای پەرلەمانی ئیتاڵیا بە ئامادەبونی پێکیتۆ فراتین، وەزیری پیشەسازی و ژینگە و ئاسایشی نێودەوڵەتی ئیتاڵیا، لویجی دێرامۆ، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی ئیتاڵیا، رۆبێرتۆ دێرامۆ، راوێژکاری سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا و ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران و سینات و چەندین گەورە کۆمپانیایەکی ئیتاڵیا بەشداری کۆڕبەندی ئابووری کوردستان – ئیتاڵیا بوون.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند” شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لەم کۆڕبەندەدا، پێکھاتون لە سەفین دزەی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان،ڕێزان ساڵح، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیتاڵیا، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، د. محەمەد شکوری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێم، د.سەرباز عوسمان، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ژوورە بازرگانیەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک و هەڵەبجە و یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی کوردستان، لە کۆربەندەکەدا بەشدابون، کە تایبەتبوو بە وزە، نەوت و گاز، ژێرخان، پیشەسازی، کشتوکاڵ و بازرگانی دوولایەنە.
سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا کاری ژوورەبازرگانیەکان و ئامانجمان لە بەشداریکردن لە هەر کۆربەند و کۆنفرانسێکدا هاندانی کۆمپانیا بیانیەکانە وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بکەن
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ئاماژەی بەوەکرد لە دیدارە تایبەتەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی ئیتاڵیا، گفتوگۆی لەسەر هەلی کاری هاوبەشی لە بوارەکانی پیشەسازی، کشتوکاڵ، وەبەرهێنان و گەشتوگوزار لە پارێزگای سلێمانی کردووە. وە بەفەرمی نانگهێشیان دەکەین ئەمەش بۆ ئەوەی کۆمپانیا ئیتاڵیەکان بتوانن لەگەڵ کۆمپانیاکانی کوردستان وە پارێزگای سلێمانی هاوبەشی بکەن و لەنزیکەوە لەگەڵ وەبەرهێنەرن گفتوگۆبکەن. هەروەها پشتیوانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بۆ هەموو ئەو کۆمپانیایانەی دەیانەوێت لە پارێزگای سلێمانی کار بکەن، دوپاتکردەوە.
لە یەکەم رۆژی کۆڕبەندەکە، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لە نێوان (Visit Kurdistan) و کۆمپانیایەکی ئیتاڵی واژووکرا، بۆ پێشخستنی کەرتی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان.