حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێژەی 10% باجی خستە سەر ڕێستورانتەکان کە لە نرخی کۆتایی خواردنەکە دەکەوتە سەر خودی هاووڵاتییان. بڕیارەکە ناڕەزایی زۆری لێکەوتەوە. بۆیە هەفتەی ڕابردوو ژووری بازرگانی سلێمانی ڕایانگەیاند لەگەڵ وەزارەتی دارایی کۆبوونەتەوە و ناڕەزایی خەڵک و کاسبکارانیان پێ گەیاندوون، بڕیارییان داوە چاو بەو باجانەدا بخشێننەوە، ڕێژەی باجەکان هاوتا دەبێت لەگەڵ ژمارەی ئەستێرەی ڕێستۆرانتەکان.
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی دەڵێت” به ڕاستی ئه‌مڕۆ باجێكی گه‌وره خراوه‌ته سه‌ر هه‌مووان كه له هه‌مووی ترسناكتر ئه‌وه‌یه ده‌ستبه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆژانه ده‌چنه سه‌ر دوكاندار و كارگه و ڕیستۆرانته‌كان كه ئه‌م پاره‌یان لێوه‌رده‌گرن كه بۆ ده‌ستبه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیه ئه‌مه‌ش به ڕاستی بارگرانیه‌كی زۆر زۆری له‌سه‌ر خه‌ڵک دروستكردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه بۆ خزمه‌تی چینه‌كه بێت كێشه‌مان نییه، به‌ڵام ئه‌مه بۆ خزمه‌تی چینه‌كه‌ش نییه، واته یاساكه یاسایه‌كی زۆر باشه، به‌ڵام ته‌نها یه‌ک خاڵیان جێبه‌جێكردووه كه پاره وه‌رگرتنه له خه‌ڵک، سەبارەت بە باجی سەر چێشتخانەکان، سەرۆکی ژووری بازرگانی دەڵێت”زیاتر ئه‌و ڕێستۆرانتانه ده‌گرێته‌وه كه پله‌یان بۆ دانراوە، واتە ڕێژه‌كان له‌وانه‌یه بگاته ڕێژه‌ی 50-60 چونكه جاران به‌كۆی هه‌مووی 10% وه‌رده‌گیرا، ئێستا ئه‌مه‌یان لابردووه به گوێره‌ی پله‌ی ئه‌و چێشتخانه‌یه ده‌بێت به گوێره‌ی ئه‌ستێره‌كان ڕێژه‌ی باج وه‌رده‌گیرێت له ڕێستۆرانته‌كان ئێستا 1% وه ده‌ستپێده‌كات بۆ 5% ئێستا بڕیاریانداوه ئه‌وه جێبه‌جێ بكه‌ن، ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتووین، هیوادارین ئه‌وانیش پابه‌ندبن به‌و بڕیاره‌ی خۆیانه‌وه و ئه‌و ڕێژه‌یه بهێننه‌خواره‌وه به‌وشێوازه‌ی ڕێككه‌وتنمان له‌سه‌ر كردووه، ئەگەر پێش دانانی باج حکومەت ڕاوێژی بە ئێمە بکردایە وەک ژووری بازرگانی له‌وانه‌یه توشی ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا نه‌بوونایه.”
” له شاری سلێمانی گه‌شه‌یه‌كی پیشه‌سازی ڕوویداوه به تایبه‌تی له پرۆژه گه‌وره‌كاندا “
لە سەرەتای قسەکانیدا سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی ئه‌و یاسایه‌ی كه له‌عێراقدا په‌یڕه‌و ده‌كرێت یاسای ژماره (11) یه كه یاسای پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆیه به‌ڕاستی ئه‌وه وایكردووه كۆمه‌ڵێک پیشه‌سازی له هه‌رێمی كوردستان و له‌عێراقیشدا په‌ره‌بسه‌نێت، وه حكومه‌تی عێراق به‌رنامه‌ی هه‌یه كه زیاتر كارگه‌كان بكهونهوهگهڕ كه ئه‌مه وایكردووه ده‌توانم بڵێم به‌تایبه‌تی له شاری سلێمانی گه‌شه‌یه‌كی پیشه‌سازی ڕوویداوه به تایبه‌تی له پرۆژه گه‌وره‌كاندا. “
” لە زیادكردنی باج حكومه‌ت زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بێت ئینجا هاووڵاتیان “
سەبارەت بە دانانی باج، سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی وتی” ئه‌و باجانه‌ی خرابووه سه‌ر كه‌رتی تایبه‌ت له‌خه‌ڵكی ناوبازاڕ و له نوسینگه‌كان و له پرۆژه‌ی گهشتوگوزارهكان و له ئوتێل و ڕیستۆرانته‌كان ئه‌وان نیگه‌رانی خۆیان گه‌یانده ژووری بازرگانی، وه ئێمه سه‌ردانی كۆمه‌ڵێک كارگه‌مان كرد كه له‌نزیكه‌وه ئاگاداربین له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌و ئه‌و باجانه‌ی كه خراوه‌ته سه‌ریان ئه‌وه‌بوو جه‌نابی وه‌زیر هاته‌سه‌ر خه‌ت له‌گه‌ڵمان توانیمان له‌ماوه‌ی ده ڕۆژدا سێ كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام بكه‌ین له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیاندا توانیمان تۆزێک له‌و كێشه و گرفتانه چاره‌سه‌ربكه‌ین به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه (میزانیه) یان پێشكه‌ش ده‌كرد بڕێک پاره‌یان لێوه‌رده‌گرتن به‌بێ ئه‌وه‌ی ئیشیان كردبێت جه‌نابی وه‌زیریش هاوڕابوو له‌گه‌ڵماندا توانیمان هه‌تاڕاده‌یه‌ک چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه بكه‌ین و به‌رده‌وامیشین، ئێمه پێمان ڕاگه‌یاندنن زیادكردنی باج حكومه‌ت زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بێت ئینجا هاوڵاتیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی باج له‌م بارودۆخه‌دا هه‌م حكومه‌ت سوودمه‌ند ده‌بێت و هه‌م هاوڵاتی، پێشنیاره‌كانی ئێمه‌یان قبوڵكرد ئێمه‌ش به‌رده‌وامین له‌گه‌ڵیاندا له‌وتووێژداین. “
” نابێت قورسایی لەسەر کەرتی تایبەت دروستبکرێت “
سیروان محەمەد دەشڵێت “خه‌تێكی گه‌رم كراوه‌ته‌وه له‌نێوان ژووری بازرگانی و (جه‌نابی وه‌زیردا) بۆئه‌وه‌ی ڕۆژانه ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی دێته‌به‌رده‌م كه‌رتی تایبه‌ت، ئێمه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه و بتوانین بهههموولامان ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ربكه‌ین، ئێمه هیوادارین به‌ڕێزیشیان به‌هه‌مان شێوه كاربكه‌ن بۆ كه‌رتی تایبه‌ت، چونكه ئه‌مڕۆ بژێوی ژیانی خه‌ڵک له‌سه‌ر ئه‌و كه‌رتانه‌یه نابێت قورساییان له‌سه‌ر دروست بكرێت. “
“باج لەسەر هاوڵاتییان زیادیکردووە….. ئه‌مه نادادپه‌روه‌ریه‌كی تێدایه”
سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی ئەوەشی وت” به‌گشتی باج له‌سه‌ر هاوڵاتیان زیادیكردووه، بۆنموونه كۆمپانیا ئیشی كردبێت و ئیشی نه‌كردبێت بڕێک پاره‌ی لێوه‌رده‌گرن، نوسینگه‌یه‌كی خانووبه‌ره ئیشی كردبێت یان ئیشی نه‌كردبێت پاره‌ی لێوه‌رده‌گرن، به‌ڕاستی ئه‌مه نادادپه‌روه‌ریه‌كی تێدایه بۆیه له‌نزیكه‌وه به (به‌ڕێز وه‌زیرمان) ڕاگه‌یاند، وه له ژووری بازرگانییه‌وه نوێنه‌ره‌كان خۆیان قسه‌یان له‌گه‌ڵ جه‌نابی وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیه‌كان كرد له‌نزیكه‌وه زیاتر گله‌ییه‌كانیان گه‌یاند به‌سوپاسه‌وه، كۆمه‌ڵێک كێشه‌ی چاره‌سه‌ركرد ئه‌وه‌ی تریش كه ماوه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین چاره‌سه‌ر بكرێت و ئه‌م قورساییه نه‌خرێته‌سه‌ر كه‌رتی تایبه‌ت به‌و شێوازه‌ی كه ئێستا هه‌یه. “
” ڕێژەی باجی ڕێستۆرانتەکان “
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی، ده‌وترێت باج له‌سه‌ر كه‌سێک دانراوه ئه‌گه‌ر بچێت لهچێشتخانهیهک نان بخوات ڕێژه‌یه‌ک پاره دانراوه وه‌كو وڵاتانی ده‌ره‌وه كه ئه‌و ڕێژه‌یه بۆ حكومه‌ت ئه‌مه هه‌تا چه‌ند دروسته؟
لە وەڵامدا سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی( سیروان محەمەد) وتی”لە10% باج خرابووه سه‌ر ئه‌و ڕێستۆرانتانه‌ی كه 10% داده‌نرا بۆ باج ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لێكهوتهوه بۆیه له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتین، به‌گوێره‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی ڕێستۆرانت بێت ئه‌گه‌ر ڕێستۆرانت یه‌ک ئەستێرە بێت 1% دابنرێت یان ڕێستۆرانت 2 بێت 2% دابنرێت یان ڕیستۆرانت 3 بێت 3% دابنرێت ده‌توانین بڵێن هه‌تا ڕاده‌یه‌ک ئه‌و ڕێژه‌یه‌مان هێنایه‌خواره‌وه له‌مه‌ودوا شتێكی (جزئی) وه‌رده‌گیرێت ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتووین، هیوادارین ئه‌وانیش پابه‌ندبن به‌و بڕیاره‌ی خۆیانه‌وه و ئه‌و ڕێژه‌یه بهێننه‌خواره‌وه به‌وشێوازه‌ی ڕێككه‌وتنمان له‌سه‌ر كردووه.”
واتە ئه‌گه‌ر كه‌سێک خواردنێک بخوات بایی 10 هه‌زار دیناری عێراقی بێت ده‌بێت چه‌ند باج بدات به حكومه‌ت؟
وەڵامەکەی سیروان محەمەد بەم جۆرەبوو” به‌پێی خاڵه‌كانی ڕێستۆرانت ده‌گۆڕدرێت ئه‌گه‌ر ڕێستۆرانته‌كه پله دوو بێت 2% ی لێوه‌رده‌گیرێت یان ئه‌گه‌ر پله سێ بێت 3% ی لێوه‌رده‌گیرێت. “
سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی زیاتر وتی” ده‌توانین بڵێین 50% ی ئه‌وانه‌مان هێنایه خواره‌وه باجه‌كه هه‌رماوه، به‌ڵام به ڕێژه‌یه‌كی زۆر زۆر كه‌م، به‌ڵام زیاتر ئه‌و ڕێستۆرانتانه ده‌گرێته‌وه كه پله‌یان بۆ دانراوە، واتە ڕێژه‌كان له‌وانه‌یه بگاته ڕێژه‌ی 50-60 چونكه جاران به كۆی هه‌مووی 10% وه‌رده‌گیرا، ئێستا ئه‌مه‌یان لابردووه به گوێره‌ی پله‌ی ئه‌و چێشتخانه‌یه ده‌بێت به گوێره‌ی ئه‌ستێره‌كان ڕێژه‌ی باج وه‌رده‌گیرێت له ڕێستۆرانته‌كان ئێستا 1% وه ده‌ستپێده‌كات بۆ 5% ئێستا بڕیاریانداوه ئه‌وه جێبه‌جێ بكه‌ن له‌و بڕوایه‌م ئێستا خرابێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. “
” ئه‌گه‌ر قورسایی له‌سه‌ر كه‌رتی تایبه‌ت دروستكرد ئیشوكار نامێنێت ده‌بێت حكومه‌ت هاوكاری كه‌رتی تایبه‌ت بكات “
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا ئه‌م باجدانانه هه‌تاچه‌ند بارگرانی خستۆته سه‌ر هاووڵاتیان؟
سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی وتی” به ڕای ئێمه ئه‌وە شتێكی باش نییه، چونكه ئێمه وڵاتێكی نه‌وتین وڵاتی نه‌وتیش ده‌بێت كۆمه‌ڵێک یاسا و ڕێسای خۆی هه‌بێت، ده‌بێت حكومه‌ت بیر له هاووڵاتی زیاتر بكاته‌وه ده‌بێت حكومه‌ت حكومه‌تی میلله‌ت بێت، نابێت ته‌نها حكومه‌تی فه‌رمانبه‌ر بێت ده‌بێت هه‌مووی به یه‌ک چاو سه‌یربكرێت، حكومه‌ت به ڕاستی بارگرانیه‌كی له‌سه‌ره كه كۆمه‌ڵێک خه‌ڵكی زۆری دامه‌زراندووه، به‌بێ به‌رنامه ئه‌مه‌ش وایكردووه حكومه‌ت توانای ئه‌وه‌ی نییه مووچه‌ی ئه‌وانه دابین بكات قورسایی له‌سه‌ر كه‌رتی تایبه‌ت دروست ده‌كات، ئه‌گه‌ر قورسایی له‌سه‌ر كه‌رتی تایبه‌ت دروستكرد ئیشوكار نامێنێت ده‌بێت حكومه‌ت هاوكاری كه‌رتی تایبه‌ت بكات، نابێت ڕسوماتێكی زۆر بخاته‌سه‌ر كه‌رتی تایبه‌ت به تایبه‌تی ئه‌و كاسبكارانه‌ی كه بژێوی ژیانی ڕۆژانه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و كارانه‌یه كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر باسی دوكانێک بكه‌ین له‌وانه‌یه دوو كوڕی یان برایه‌كی له دوكانه‌كه ئیش بكه‌ن خۆیان بژێوی ژیانیان ده‌رناكه‌ن ئینجا ئه‌م ڕسوماته‌شی لێوه‌رگیرێت ئه‌وه‌نده‌ی تر بارگرانی له‌سه‌ر دروست ده‌بێت، ده‌بێت حكومه‌ت حكومه‌تی میلله‌ت بێت و زیاتر بیر له‌كه‌رتی تایبه‌ت بكاته‌وه و كارئاسانی بۆ خه‌ڵک بكات. “
” ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ڕاوێژی به ئێمه بكردایه له‌وانه‌یه توشی ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا نه‌بوونایه “
ئایا حكومه‌ت له‌دانانی ئه‌و باجانه ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ئێوه ده‌كات؟
لە وەڵامدا سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی وتی” ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ڕاوێژی به ئێمه بكردایه له‌وانه‌یه توشی ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا نه‌بوونایه، به‌داخه‌وه ئێمه‌ش وه‌كو ئه‌و خه‌ڵكه كاتێک ده‌زانین كه‌رتی تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دوكانیان هه‌یه یان كۆمپانیان هه‌یه یان پرۆژه‌یه‌كی گه‌شتوگوزاریان هه‌یه دێن بۆ ژووری بازرگانی و نیگه‌رانی خۆیان باس ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و باج و خهراجهی كه خراوه‌ته سه‌ریان. “
” ئه‌مڕۆ باجێكی گه‌وره خراوه‌ته سه‌ر هه‌مووان كه له هه‌مووی ترسناكتر ئه‌وه‌یه………….. “
سیروان محەمەد لە درێژەی ڕونکردنەوەکانیدا زیاتر وتی” به ڕاستی ئه‌مڕۆ باجێكی گه‌وره خراوه‌ته‌سه‌ر هه‌مووان كه له هه‌مووی ترسناكتر ئه‌وه‌یه ده‌ستبه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆژانه ده‌چنه سه‌ر دوكاندار و كارگه و ڕێستۆرانته‌كان كه ئه‌م پاره‌یان لێوه‌رده‌گرن كه بۆ ده‌ستبه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیه ئه‌مه‌ش به ڕاستی بارگرانیه‌كی زۆر زۆری له‌سه‌ر خه‌ڵک دروستكردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه بۆ خزمه‌تی چینه‌كه بێت كێشه‌مان نییه، به‌ڵام ئه‌مه بۆ خزمه‌تی چینه‌كه‌ش نییه واته یاساكه یاسایه‌كی زۆرباشه به‌ڵام یه‌ک خاڵ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن كه وه‌رگرتنی پاره‌یه. “
” ته‌نها یه‌ک خاڵیان جێبه‌جێكردووه كه پاره وه‌رگرتنه له خه‌ڵک “
ئه‌و خاڵانه‌ی تر چین بۆنموونه ئه‌گه‌ر كارگه‌یه‌ک هه‌بێت ئه‌و پاره‌یه به ناوی چییه‌وه وه‌رده‌گیرێت و ده‌بێت له چییدا خه‌رج بكرێته‌وه به‌پێی یاساكه وەک خۆت دەڵێی؟
لە وەڵامدا سیروان محەمەد وتی” له یاساكه‌دا ده‌بێت قوتابخانه‌ی پیشه‌ییه‌كان بكه‌نه‌وه له هه‌مانكاتیشدا ده‌بێت ده‌ستبه‌ری ته‌ندروستی بۆ كرێكاره‌كان بكرێت و ده‌بێت خانووی نیشته‌جێبوونیشیان بۆ دروست بكرێت له هه‌مانكاتیشدا ده‌بێت ئه‌و بڕه‌پاره‌یه بخرێته پرۆژه‌یه‌كی قازانجه‌وه كه قازانج بكات بۆ خزمه‌تی ئه‌و چینه كرێكاره‌ی ئیشی نییه ده‌بێت مووچه‌ی بدرێتێ، بۆ نموونه كرێكار هه‌یه تووشی دۆخێكی ته‌ندروستی ده‌بێت ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تی به كرێكاران هه‌بێت له‌و جێگایه تیمار بكرێت و چاره‌سه‌ر بكرێت وئه‌گه‌ر پێویستیش بێت بنێردێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئایا ئه‌مانه كراوه یان نه‌كراوه ده‌كرێت له‌گه‌ڵ جه‌نابی وه‌زیر قسه بكه‌ن له‌و باره‌یه‌وه به‌ڵام ته‌نها یه‌ک خاڵیان جێبه‌جێكردووه كه پاره وه‌رگرتنه له خه‌ڵک. “