لەشاری ئەستەنبوڵ لە ووڵاتی تورکیا سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور بە شداریانکرد لە کۆربەندی نێودەوڵەتی موسیاد خولی 20.
ڕێکەوتی 26/11/2024 نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ئەحمەد علی، بەهمەن عوسمان، عوبێد ئەحمەد، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور بەشداریانکرد لە کۆڕبەند و پێشانگای نێودەڵەتی موسیاد 2024 خولی 20 لە تویاپ سەنتەری کۆنفرانس و کۆنگرە لە شاری ئیستەنبوڵ- تورکیا.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند: بە ئامادەبونی جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا و وەزیری بازرگانی تورکیا و ژمارەیەکی بەرچاو لە بازرگانان خاوەن کاران و وەبەرهێنەران لە تەواوی جیهانەوە پێشانگای نێودەوڵەتی موسیاد دەستی بەکارەکانیکرد، جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە بەشداریکردنی شاندی بازرگانی هەرێمی کوردستان و ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە پێشانگاکەدا.
راشیگەیاند، لە پێشانگاکەدا زیاتر لە 94 ووڵات بەشداریکردووە وە زیاتر لە 300 کۆمپانیا بەشدارن بە نمایشکردنی نوێترین بەرهەم و کاڵاکانیان کە تیایدا بازرگانان و وەبەرهێنەران ئاشنادەبن بە نوێترین بەرهەمەکانی ووڵاتی تورکیا و ووڵاتانی دیکەی جیهان کە بەشدارن لە پێشانگاکەدا.
پێشانگای ( MUSIAD ) موسیاد بە شێوەیەکی گشتی سەرنج دەخاتە سەر کەرتە جیاوازەکان ، ئاسانکاری بۆ گەشەی بازرگانی، و هاندانی هاوکاری لە نێوان کەرتە جیاوازەکاندا، بەرەوپێشبردنی بازرگانی و هاوکاری نێودەوڵەتی.
سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی لە توركیا داوای کردنەوەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەکات.
لە دووهەمین رۆژی كۆربەندی ئابوری موسیاد 24، کە لە شاری ئیستەمبوڵ لە وڵاتی تورکیا بەڕێوەچوو سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داوایکرد بۆ باشکردن و بەهێزکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکانی نێوان پارێزگای سلێمانی و ووڵاتی تورکیا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بکرێتەوە.
ڕێکەوتی ۲٠۲٤/۱۱/۲۷ نەوزاد غەفور سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ئەحمەد علی، عوبید ئەحمە، بەهمەن عوسمان، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور لە دوهەمین ڕۆژی کۆربەندی ئابوری موسیاد 24 بەشداربون.
لەدوهەمین ڕۆژی کۆڕبەندەکەدا، كۆمەلێك ووتار پێشكەش كرا كە گرنگترینیان باسکردنبو لە رێژەی بازرگانی هەناردە بۆ وڵاتی عیراق لە ئێستادا 20 ملیارە وەبە ئومێدن بگاتە 30ملیار .
بەشێکی دیکەی کۆنفرانسەکە وتەی محمود ئەسمالله، سەرۆكی موسیاد، باسی لەوە كرد كە هەوڵی جدی ئەدەن بۆ پەرەپێدانی زیاتر بازرگانی لە نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان.
لای خۆشیەوە مصطفی توز، جێگری وەزیری بازرگانی باسی لەوە كرد كە دەبێت گرنگی بە عیراق بدرێت وعیراق لە ئێستادا لە ریز بەندی دووهەمی وڵاتان یان سێهەم دێت كە هەناردەی توركیای بۆ دەچێت كە دەبێت هەولێ ئەوە بدرێت ببێتە ریزبەدنی یەكەم.
نەوزاد غەفور، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئەندامانی ئەنجومەنی ژوور، لەگەل محمود ئەسمالله سەرۆكی رێكخراوی بازرگانی موسیادا کۆبونەوە. سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی لە کۆبونەوەکەدا ڕایگەیاند: دەمانەوێت هەوڵی جدی بدرێت لەلایەن ڕێکخراوەکەتانەوە بۆ ئەوەی فرۆكەخانەی نێودەولةتی سلێمانی بكرێتەوە چونكە بە ڕێگریکردنی گەشتە ئاسمانیەکان ئەو فرۆكەخانەیە هوكارێك بوە كە ڕەوتی بازرگانی لە نێوان پارێزگای سلێمانی و توركیا كەم ببیتەوە و لەلایەكی ترەوە زەرەرمەندی سەرەكی بەستنی ئەو فرۆكەخانەیە بازرگانان بووە هەربۆیە هەوڵی جدی بدرێت بۆ ئەو بابەتە.
لەلای خۆیەوە، محمود ئەسمالله، سەرۆكی رێكخراوی بازرگانی موسیادا لەکۆبونەوەکەدا بەڵێنیدا كە ئەو پەیامە بگەێنیت بە سەرۆك كۆماری توركیا رەجب طیب ئەردوغان .