سەرۆکی ژووری بازرگانی بەشداریکرد لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتی ( MUSIAD ) موسیاد

سەرۆکی ژووری بازرگانی بەشداریکرد لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتی ( MUSIAD ) موسیاد
لەشاری ئەستەنبوڵ لە ووڵاتی تورکیا سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور بە شداریانکرد لە کۆربەندی نێودەوڵەتی موساد خولی 20.
ڕێکەوتی 26/11/2024 نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ئەحمەد علی، بەهمەن عوسمان، عوبێد ئەحمەد، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور بەشداریانکرد لە کۆڕبەند و پێشانگای نێودەڵەتی موسیاد 2024 خولی 20 لە تویاپ سەنتەری کۆنفرانس و کۆنگرە لە شاری ئیستەنبوڵ- تورکیا.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند: بە ئامادەبونی جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا و وەزیری بازرگانی تورکیا و ژمارەیەکی بەرچاو لە بازرگانان خاوەن کاران و وەبەرهێنەران لە تەواوی جیهانەوە پێشانگای نێودەوڵەتی موسیاد دەستی بەکارەکانیکرد، جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە بەشداریکردنی شاندی بازرگانی هەرێمی کوردستان و ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە پێشانگاکەدا.
راشیگەیاند، لە پێشانگاکەدا زیاتر لە 94 ووڵات بەشداریکردووە وە زیاتر لە 300 کۆمپانیا بەشدارن بە نمایشکردنی نوێترین بەرهەم و کاڵاکانیان کە تیایدا بازرگانان و وەبەرهێنەران ئاشنادەبن بە نوێترین بەرهەمەکانی ووڵاتی تورکیا و ووڵاتانی دیکەی جیهان کە بەشدارن لە پێشانگاکەدا.
پێشانگای ( MUSIAD ) موسیاد بە شێوەیەکی گشتی سەرنج دەخاتە سەر کەرتە جیاوازەکان ، ئاسانکاری بۆ گەشەی بازرگانی، و هاندانی هاوکاری لە نێوان کەرتە جیاوازەکاندا، بەرەوپێشبردنی بازرگانی و هاوکاری نێودەوڵەتی.