ئا: بازرگانی‌و پیشەسازی
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات وه‌ك ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی راپۆرت‌و پلانی وردمان داوه به‌ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سلێمانی له‌باره‌ی ئه‌و دوو ناوچه پیشه‌سازییه‌ی كه بڕیاره له‌ناوچه‌ی بیست بیست دروست بكرێت، ئەو دەڵێت “داواکارین ئه‌و دوو ناوچه‌یه بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە کە به‌هه‌زاران هه‌لی كار بۆ گه‌نجان دهڕهخسێنێتو دەبێتە مایەی بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری سلێمانی، بەسەرنجدان لەوەی له‌پارێزگای هه‌ولێر ناوچەی پیشەسازی دروستكراوه كه زیاتر له‌هه‌زار دۆنم زه‌وییه‌و سه‌دان كارگه‌ی بچوك‌و مامناوه‌ندی تێدا كراوه‌ته‌وه، له‌پارێزگای دهۆكیش به‌هه‌مانشێوه ناوچه‌ی پیشه‌سازی دروستكراوه”.
سیروان محەمەد بەڕۆژنامەی “بازرگانی‌و پیشەسازی” راگەیاند دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵانی ڕابردوودا، نوێنه‌رانی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی سه‌ردانی یه‌كێتی ژووره بازرگانییه‌كانی كوردستانیان كرد له‌باره‌ی ڕێگه‌نه‌دان به‌كردنه‌وه‌ی چه‌ند كارگه‌یه‌ك له‌پارێزگای سلێمانی به‌هۆی نه‌بوونی زه‌وی بۆ ئه‌و كارگه بچوك‌و مامناوه‌ندانه كه ژماره‌یه‌كی زۆر لهسهرمایهدارانو بازرگانان‌و پیشه‌سازان ده‌یانویست كارگه دروست بكهنو دەبوو رێگەچارەیان بۆ بدۆزرێتەوە، ئەو وتی “وه‌ك ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی به‌نوسراوی فه‌رمی داوامان له‌شاره‌وانی سلێمانی‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی كرد كه پێویسته دوو ناوچه‌ی پیشه‌سازی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی بكرێته‌وه كه ڕوبهرهكهی له ٥٠٠ دۆنم كه‌متر نهبێتو سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزاریه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكرێت‌و كارئاسانیش بكات بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خوازیارن كارگه‌ی بچوك‌و مامناوه‌ند دروستبكه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه تاكو ئه‌م ساته هیچ بڕیارێك نیه كه شایه‌نی باس كردن بێت”.
وتیشی “له‌ئێستادا ئه‌گه‌ر سه‌رمایه‌دارێك بیه‌وێت كارگه‌یه‌ك دروست بكات كۆمه‌ڵێك یاسا‌و ڕێنمایی هه‌یه كه ده‌بێته ڕێگر لهبهردهمیو ناتوانێت كارگه دروستبكات، ئه‌م هۆكاره بوەته هۆی ئه‌وه‌ی كه كه‌رتی پیشهسازیو دروست كردنی كارگه‌ی بچوك‌و مامناوه‌ند له‌پارێزگای سلێمای به‌ره‌و كه‌م بونه‌وه‌و پاشه‌كشه بڕوات، بۆیه ئێمه وه‌ك ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی به‌نوسراوی فه‌رمی داوامان له‌ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سلێمانی كرد كه به‌زوترین كات ئه‌و ناوچانه‌ی بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی پیشه‌سازی دانراوه بخرێته بواره‌ی جێبه‌جێكردنه‌وه‌و خزمهتگوزاریهكهشی حكومه‌ت جێبه‌جێ بكات تاكو قورسایی له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه دروست نه‌بێت كه ده‌یانه‌وێت كارگه‌ی بچوك دروست بكهنو له‌وانەیه پێوستیان به ٢٠٠ تاكو ٤٠٠ مه‌تر بێت بۆیه به‌رگه‌ی ڕێنمایی زۆر قورس ناگرن‌و رۆتیناتو ڕێنمایی ده‌بێته ڕێگر له‌به‌رده‌م كاره‌كان، پێویسته زه‌وی به‌نرخێكی كه‌م بدرێت‌و كاره‌باش دابین بكرێت، نەک ئەوەی بازرگانێک دەیەوێت کارگەیەکی بچوک بکاتەوە گێچەڵی دروستکردنی باخچەی پێدەکرێت بەناوی پاراستنی ژینگەوە”.
سەرۆکی ژوور جەغت لەوە دەکات کە پارێزگای سلێمانی لەسەر ئاستی عێراق لەبواری پیشەسازیدا پێگەیەکی گرنگی هەیە، بەتایبەتی لەپیشەسازی گەورەی وەک کەرەستەکانی بیناسازیی‌و دەرمانو ئاو، بۆیە خوازیارین لەبواری پیشەسازی بچوکیشدا پاشەکشە نەکاتو لەهۆکارەکانی پاشەکشەکردنی پیشەسازیی بچوک‌و مام ناوەندی بکرێتەوە، ئەو وتی “وه‌ك ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی راپۆرت‌و پلانی وردمان داوه به‌ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سلێمانی له‌باره‌ی ئه‌و دوو ناوچه پیشه‌سازیه‌ی كه بڕیاره له ناوچه‌ی بیست بیست دروست بكرێت، به‌دروستكردنی ئه‌و دوو ناوچه‌یه پیشەسازی بچوک دەبوژێتەوەو به‌هه‌زاران هه‌لی كار بۆ گه‌نجان دهڕهخسێتو به‌رهه‌مه‌كانیش ده‌توانرێت بنردرێت بۆ شاره‌كانی خواروی عێراق‌و ده‌بێته هاندانێك بۆ كه‌رتی تایبهتو بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری سلێمانی، له‌ئێستادا حكومه‌ی چه‌ندین ساڵه دامه‌زراندنی ڕاگرتوه‌و ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر لەگهنجانی سلێمانی بێكارن، بەدروستكردنی ئه‌م ناوچه پیشه‌سازییانه هه‌لی كاریان بۆ دهڕهخسێتو ده‌توانن ئه‌و بیرۆكانه‌ی لهمێشكیاندایه بۆ پڕۆژه‌ی بچوك له‌و ناوچانه جێبه‌جێی بكهنو ژیانی خۆیان دروست بكهنو لەدیزاین کردن‌و ڕێکخستنی سایت پلان‌و دابینکردنی تۆڕی کارەباو ئاو‌و ئاوەڕۆو شەقامیشدا چەندین وەبەرهێن‌و سەرمایەداری نیشتیمانی ئامادەن هاوکاری شارەوانی بکەن لەجێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیەدا”.
وتیشی “له‌سه‌رده‌می پارێزگار بوونی به‌رێز به‌هرۆز قهشانییهوه دوامان كردوه ئه‌و ناوچانه دروست بكرێت، به‌ڵام به داخه‌وه تاكو ئێستا دروست نه‌كراوه، ئه‌ركی ئێمه وه‌ك ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی پێشنیار‌و ئاگادار كردنه‌وه‌ی حكومهتو لایه‌نه پهیهوهندیدارهكانه، ئه‌ركی حكومه‌تیش جێبه‌جێكردنی داواكانی كه‌رتی تایبه‌ته، به‌ڵام تاكو ئێستا نه‌كراوه، ئه‌مه‌ش ئێمه‌و هاوڵاتیانی نیگه‌ران كردوه‌و رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌رمایه‌داران سه‌ردانمان دهكهنو گازنده‌ی زۆریان هه‌یه‌و وایان لێهاتووه تاقه‌تی كاركردنیان نه‌ماوه، پێویسته هانی گه‌نجان بده‌ین كار بكات‌و پڕۆژه‌ی بچوك دروست بكات، به‌ڵام به‌داخه‌وه تاكو ئێستا نه‌كراوه، کە دەکرێتە ببێتە سەرجاوەیەکی گرنگی داهاتو پشتبەستن بە بەرهەمی ناوخۆ‌و هاوکاتیس دەبێتە هۆی کۆکردنەوەی خاوەنکارو پیشەسازی جیاواز لەناوچەیەکی شیاو‌و سەردەمیانەو دورخستنەوەیان لەجێگەی نەشیاوو لەسەنتەری شار‌و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لەناو شار”.
سەرۆکی ژوور ئەوە رووندەکاتەوە كاتێك نوێنه‌رانی وڵاتان لهباڵوێزخانهو كۆنسوڵخان سه‌ردانی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی ده‌كه‌ن هه‌میشه له‌باره‌ی پرۆژه‌ی بچوكه‌وه پرسیاریان لێده‌كه‌ن، ئەو وتی “به‌داخه‌وه ئێمه هیچ وه‌ڵامێكی دڵخۆشكه‌رمان پێنیه‌و ئه‌مه‌ش زۆر مایەی نیگەرانیمانە، له‌پارێزگای هه‌ولێر ناوچەی پیشەسازی دروستكراوه كه زیاتر له‌هه‌زار دۆنم زه‌وییه‌و سه‌دان كارگه‌ی بچوك‌و مامناوه‌ندی تێدا كراوه‌ته‌وه، له‌پارێزگای دهۆكیش به‌هه‌مانشێوه ناوچه‌ی پیشه‌سازی دروستكراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌پارێزگای سلێمانی هیچ ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازی دروست نه‌كراوه‌و ئه‌وه‌ی هه‌یه هی سه‌رده‌می كۆنه، بەمەرجێک له‌پارێزگای سلێمانی چه‌ندین زه‌وی فراوان هه‌یه كه گونجاوه بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی پیشه‌سازی”.
وتیشی “ئێمه له‌پارێزگای سلێمانی له‌كارگه‌ی گه‌وره‌دا پێشه‌نگی عێراقین، به‌ڵام له‌پڕۆژه‌ی بچوك‌و مام ناوه‌ند لهپاشهكشهداینو له‌ئێستاشدا پڕۆژه‌ی بچوك‌و مام ناوه‌ند زۆرترین هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنێت”.