سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی ههرێمی كوردستان سەرسامی خۆی به پرۆژەی گەنجینەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەربڕی و بە پرۆژەیەکی نمونەی ناوبرد.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و سامان ئیبراهیم، سهرپهرشتیاری پرۆژەی گەنجینەکان پێشوازیانکرد لە محمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان و عەزیز محەمەد، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی.
سیروان محەمەد،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەناو پرۆژەکەدا، ڕونیکردەوە: ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی توانیویەتی بەشێوەیەکی مۆدێرن و پێشکەوتوانە گەورەترین پرۆژەی گەنجینە كه بریتییه له دروستکردنی ٦٠٠ گەنجینەی هاوچهرخ به ڕوبهری جیاواز، لهسهر ٣٨٣ دۆنم زهوی دروستبكات.
ڕاشیگهیاند: لەناو پرۆژەکەدا گەنجینەکان لەسەر یەک شێواز دروست دەکریت، به گوێره پێوهر و ستانداردهكانی بهشی ئهندازهی ژووری بازرگانی و پیشهسازی سلێمانی، شەقامەکانی پرۆژهكه فراوانە و هەر گەنجینەیەک کۆڵانی تایبەت بەخۆی هەیە، چوار دەروازەی هاتنە ژورەوەی هەیە بەشێوازی مۆدێرن و لەژێر چاودێری وردی ئاسایشدا کۆنترۆڵ دەکرێت، تەواوی خزمەتگوزاریەکانی ئاوو ئاوەڕۆ و کارەبا و مزگەوت و بنکەی فریا گوزاری سەرەتایی و ئاگر کوژێنەوە و پۆلیس و چێشتخانە و کافتریا و سەوزای و دروستکردنی سیاجی پاراستنی گەنجینەکان و جیاکردنەوەی لەتەواوی پرۆژەکانی دیکە لەڕوی سەلامەتی و پاراستنی ئاسایش لەناو کۆگاکاندا دابین کراوە.
سامان ئیبراهیم، ئەندازیاری پرۆژەکە لەبارەی کاری پرۆژەکەوە زانیاری زیاتری بۆ سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان خستەڕوو وتی: کارکردن لەدروستکردنی گەنجینەکان بەردەوامە تەواوی بازرگانان سەرقاڵی کۆگاکانیانن لە٪٨٥ کارەکانی تەواوبوە و زیاتر لە ١٥٠ گەنجینە لە ئێستادا لەلایەن بازرگانانە وە بەکۆتا گەیشتووە و خۆراک و کەلوپەلیان تێدا ههڵگیراوه و کاری بازرگانیان لێ ئهنجام دهدرێت”.
وتیشی ”پلانی ژووری بازرگانی و پیشهسازی سلێمانی ئەوەیە تا کۆتای ساڵی ٢٠٢١ تەواوی کارەکانی پرۆژەکە تەواوبکات، کارێکی تریان دەستکردنە بەسەوزکردنی ئەو بەشانەی لە سایدپلانی پەسەندکراوی پرۆژەکە دیاریکراوە.
محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لەکاتی سەردانەکەیدا و وەرگرتنی ئەو زانیاریانە ی لەپرۆژەکەدا کراوە رایگەیاند: پرۆژەی گەنجینەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی نمونەیە بەشێوەیەکی مۆدێرن و پێشکەوتوانە دروستکراوە.
راشیگەیاند: هیوادارین ئەم پرۆژەیە ببێتە نمونەیوک بۆ تەواوی پارێزگاکانی دیکەی کوردستان هاوشێوەی ئەم گرنجینانە بەم شێوە مۆدێرنانە دروستبکرێن.
لەکۆتایدا پشتیوانی خۆی بۆ پرۆژەکە دوپاتکردەوە و هیوایخواست کە کاری مۆڵەتی وەبەرهێنانی پرۆژەکە بەزوترین کات تەوابکرێت و بەرێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی ڕاسپارد بە خێرا ڕاپەڕاندنی کارەکانی.
پرۆژەی گەنجینەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەبێتە ناوەندێکی بازرگانی فراوان لەسەر ئاستی عێراق کە تەواوی کۆمپانیا گەورەکانی شاری سلێمانی لەخۆگرتووە و هەموو بازرگانانی عێراق و جیهان لەکاتی سەردانکردنیان بۆ شاری سلێمانی لەوپرۆژەیەدا دەتوانن تەواوی سێکتەرەجیاوازەکانی بازرگانی بەدی بکەن و لەناو یەک پرۆژەدا کارەکانیان ئەنجام بدەن.