سەرۆكی ژووری بازرگانی بەشداریكرد لە ۆرك شۆپێك دەربارەی بە بەرنامەكردنی كوالیتی دامەزراوەیی بۆ كەرتی بانكی

رێكەوتی 2025/2/26 سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەرێز نەوزاد غەفور لەگەڵ هەریەك لە بەرێزان عوبێد ئەحمد, بەهمەن عوسمان ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، بەشداریان كرد لە ۆرك شۆپێك دەربارەی بە بەرنامەكردنی كوالیتی دامەزراوەیی بۆ كەرتی بانكی ،ۆرك شۆپەكە لەلایەن هەریەك لە كۆمپانیای تكمین و ئایزۆ لەگەڵ دامەزراوەی بانكیەكان بەرێوەچوو لە زانكۆی سلێمانی.