سەردانی لێپرسراوی مەڵبەندی یەکی ڕێکخستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ژووری بازرگانی سلێمانی

زیاد جەبار: سلێمانی لەئاستێکی بەرزی پیشەسازیدایە و پشتیوان دەبین بۆ لابردنی ئاستەنگەکان بەمەبەستی بوژاندنەوەی زیاتری شارەکەمان.
ڕێکەوتی 2025/2/17 نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، محەمەد رەسوڵ، شێنێ ئیختیار، جێگرانی سەرۆکی ژوور، جەوهەر ستار، بەهمەن عوسمان، کازێو کاوە، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازیانکرد لە هەڤاڵ زیاد جەبار لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی و هەڤاڵ عبدالڕەحمان مینە جێگری لێپرسراوی مەڵبەند، هەڤاڵ دلێر جەلال و هەڤاڵ عادل ساڵح ئەندامانی دەستەی کارگێڕی مەڵبەند.
لە کۆبوونەوەکەدا، نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، باسی کارە بازرگانی و پیشەسازیەکانی پارێزگای سلێمانی کرد. کە پارێزگای سلێمانی پێشەنگە لە بواری پیشەسازی و بازرگانی، و تواندراوە پیشەسازی تیادا پێشبکەوێت. هەروەها بازرگانان کاری بازرگانیان فراوان کردووە و سلێمانی بووەتە ناوەندێکی گرنگ بۆ بازرگانی لەگەڵ شارەکانی خوارووی عێراق.
سەرۆکی ژوور چەندین پشنیار و داواکاری گرنگی باسکرد بۆ زیاتر بەرەو پێشبردنی کەرتی بازرگانی و پیشەسازی و وەبەرهێنان لە پارێزگای سلێمانی.
لای خۆشیەوە هەڤاڵ زیاد جەبار، ڕایگەیاند: سلێمانی لەئاستێکی بەرزی پیشەسازیدایە لەسەرئاستی هەرێمی کوردستان و عیراق، ئامانجمانە گەشەی زیاتر بەمەبەستی بەرەو پێشبردن بە سێکتەری بازرگانی و پیشەسازی بدەین، پاڵپشتی و هاوکاری بۆ ژووری بازرگانی سلێمانی دووپاتدەکردەوە و کاردەکات بۆ لابردنی سەرجەم ئاستەنگەکان و ئەولەویەت بەبوژاندنەوەی گەشەی پاریزگای سلیمانی دەدەن.