بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە بەڕێوەچوونی کارەکانی چوارھەمین ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەھار و بەدواداچون کردن بۆ ڕەخنە و پێشنیاز و بۆچونەکانی بازرگانان و پیشەسازانی بەشدار لە پێشەنگاکە یاسین ڕەحیم، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئاراس عەبدولکەریم ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری ژوور، سەردانی بینای پێشەنگای نێودەوڵەتی سلێمانیان کرد.
یاسین ڕەحیم جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند “حۆشحاڵین کە دەبین زۆرترین کاڵا و خواردەمەنی نمایش کراوە و زۆربەی کۆمپانیا و کارگەکە بەشدارەکان داشکاندنیان بۆ کاڵاکانیان کردوە، ژماره‌یه‌ك له خانمانیش به كاری ده‌ستی و هه‌ویركاری به‌شدارن، رێژه‌ی سهردانكهرانیش له ئاستێكی باشدایه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وه‌ك ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی سپاسی بازرگانان و پیشه‌سازن و سه‌رمایه‌دارانی سلێمانی ده‌كه‌ین كه هه‌میشه پێسه‌نگ بوون له رێگری كردن له به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌كان و پێشكه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری به هاوڵاتیان له كاتی روداوه نه‌خوازراوه‌كاندا”.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەهاری ئەمساڵ لە سلێمانی زیاتر گرنگی بە بەرهەمە خۆماڵییەكان داوە، لەم خوولەدا 65%ی بەشداربووان لە ناوخۆی هەرێمی كوردستانەوەن و 35%یان لە وڵاتانی ئێران، سوریا، تورکیا و ئەڵمانیاوە هاتوون بۆ بەشداریكردن لە فێستیڤاڵەكەدا.
فێستیڤاڵەكە لە بینای پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە تاسڵوجە بەڕێوەدەچێت و ماوەی ١٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و رۆژانه تاكو كاتژمێر ٧ی ئێواره پێشوازی لە میوانان و سەردانیكەرانی دەكات.