سەردانی بەڕێز عەمیدی مافپەروەر خالید ماوەتی، بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی ، بۆ ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی.
ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٢/١٢ بەڕێز نەوزاد غەفور رەباتی، سەرۆکی ژووری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی پێشوازیکرد لە بەڕێز عەمیدی مافپەروەر خالید ماوەتی بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی
بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی: پیرۆزبای لەسەرۆک و ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیکرد هیوایخواست لەکارەکانیاندا سەرکەوتوبن.
پشتیوانی خۆی بۆ هاوکاری و بەرەو پێشچونی کاری بازرگانی و پیشەسازی لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەربڕی.
نەوزاد غەفور رەباتی، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەستخۆشی لە بەڕێزیانکردوو سوپاسیکرد بۆ بەردەوامی هاوکاری هێزەکانی ئاسیش لە کاتی بونی هەر چالاکیەکی بازرگانی و پیشەسازی.
داواشیکرد بتوانن بەردەوامبن لەهاوکاریکردنی کارە بازرگانی و پیشەسازیەکان تابتوانین شاری سلێمانی بەرەو پێشتر بڕوات.