سێیەمین خولى پێشەنگاى نێودەوڵەتیى سلێمانى بۆ کتێب ئه‌مرۆ کۆتایىهات و ڕۆژانەش نزیکەى 20 هەزار کەس سەردانى پێشەنگاکەیان کردووە.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه لە کۆنگرەیه‌كى ڕۆژنامەوانیدا کۆتاییهاتنی سێیەمین خولی پێشەنگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب ڕاگه‌یه‌ندرا و ڕێکخەرانى پێشەنگاکەش ئاشكرایانكرد، بەراورد بە ساڵانى ڕابردوو، لە ڕووى بەشداربوان و ڕێکارە ئیدارییەکانەوە، لە ئاستێکى بەرزتردا بووە.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، زیاتر لە هەزار کەس لە دەرەوەى هه‌رێم شارە جیاوازەکانى عێراقه‌وه بەشدارییان له پێشه‌نگاكه کردووە.
جه‌ختیان كرده‌وه، هه‌موو ساڵێك له ساڵ ڕۆژى دامه‌زراندنى سلێمانیدا پێشانگایه‌كى له‌مجۆره ده‌كه‌نه‌وه.
به‌وته‌ى ڕێكخهرانى پێشهنگاكهش له‌ماوه‌ى ئه‌و نۆ ڕۆژه‌دا ڕۆژانە نزیکەى 20 هەزار کەس سەردانى پێشەنگاکەیان کردووە و زیاتر لە 380هەزار ناونیشانى جۆراوجۆریش نمایشکراون.
هاوكات ڕێکخەرانى پێشەنگاکە ناوەڕۆکى ڕاپرسیەکیان خستەڕو كه 81% ى ئەو ناوەندى چاپ و بڵاوکراوانەى لە پێشەنگاکە بەشدارییان کردووە لە ئاستى پێشکەوتووى پێشەنگاکە ڕازین و ئامادەن بۆ ساڵى داهاتوو بەشدارببنەوە.