ئه‌مڕۆ به به‌شداری نزیكه‌ی ١٠٠ كۆمپانیا پێشه‌نگای كشتوكاڵی له شاری سلێمانی كرایه‌وه و بۆ ماوه‌ی ٣ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، رۆژانه له كاتژمێر ١١ به‌یانی تاكو ٦ی ئێواره كراوه‌یه.
له پێشه‌نگاكه‌دا به‌رێزان، ئازاد هه‌مه‌وه‌ندی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و نەجدەد تەکڤا, سه‌رۆكی ژووری بازرگانی شاری وان و ڕزگار خدر، نوێنه‌ری وه‌زیری كشتوكاڵ ئاماده بوون.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له وهتهیهكدا رایگه‌یاند ”خۆشحاڵین بە ئامادەبوونتان لە سێیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كشتوكاڵ لە شاری سلێمانی، بەڕێزان ژوورەكەمان بە چاوێكی پڕبایەخەوە دەڕوانێتە كەرتی كشتوكاڵ لەم پێناوەشدا یەكەم ژووری بازرگانی بوین لەسەر ئاستی عێراق كە بەشی ڕاوێژكاری كشتوكاڵیمان لە ژوورەكەمان كردەوە لە ساڵی 2017 دا و پێشنیازمان كرد بۆ كردنەوەی ئەم بەشە لە ژوورە بازرگانییەكانی تری هەرێمی كوردوستان، خۆش بەختانە چووە بواری جێ بەجێ كردنەوە. سێكتەری كشتوكاڵ دابینكەری ئاسایشی خۆراكە، سێكتەری كشتوكاڵ دایكی سێكتەرەكانی تری ئابوورییە، ژوورەكەمان بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی ڕووپێوی كشتوكاڵیمان لە خانوی پلاستیكی و پرۆژەكانی بەخێوكردنی پەلەوەر ئەنجامدا لە سنوری شاری سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجەدا لە ساڵی 2017 و 2018 دا، تا زانیاریمان هەبێت لە سەر توانای ئەم سێكتەرە كێشەو گرفتەكانی”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، لە ساڵی 2006 وە دەیان پێشانگای نێودەوڵەتیمان كردۆتەوە لە هەموو سێكتەرەكانی ئابووریدا بەتایەبەتی سێكتەری كشتوكاڵ بۆ بوژاندنەوەو بەرەوپێش چوونی ئەم كەرتە.
له كۆتای وته‌كه‌یدا رایگه‌یاند ”هیواخوازین ئەم پێشانگایە ببێتە دەرفەتێك بۆ بەیەك گەیشتنی كۆمپانیا ناوخۆی و بیانییەكان و واژۆكردنی گرێبەستی كاركردن لە نێوانیاندا، وەئەم پێشانگایە ببێتە دەرفەتێك بۆ ئاشناكردنی تەكنەلۆجیای پێشكەوتوو نوێ ی بواری كشتوكاڵ”.
لای خۆشیه‌وه ئازاد هه‌مه‌وه‌ندی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند ”زۆر سپاس و ده‌ستخۆشی له ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ده‌كه‌ین كه به كاره‌كانی رۆڵی گرنگی هه‌بووه له پێشخستنی ئابووری شاری سلێمانی و به خه‌ڵاتكردنی وه‌ك چالاكترین ژووری بازرگانی له‌سه‌ر ئاستی عێراق ده‌ستكه‌وتێكی دیكه‌ی به‌ده‌ستهێنا، زۆر سپاسی جوتیاران و كۆمپانیاكان و رۆژنامه‌نوسان ده‌كه‌ین كه ئه‌مڕۆ له‌م پێشه‌نگایه به‌شدارن”.
رزگار خدر، نوێنه‌ری وه‌زیری كشتوكاڵ رایگه‌یاند ”داوای لێبوردن له ئاماده‌بوان ده‌كه‌ین كه به‌هۆی دروست بونی چه‌ند كارێكه‌وه وه‌زیری كشتوكاڵ نه‌یتوانی ئاماده‌بێت، داوایی لێكردم سپاس و ده‌ستخۆشی له ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و كۆمپانیای ئه‌تڵه‌س بكه‌ین بۆ رێكستنی ئه‌م پێشه‌نگایانه و به‌ڕاستی جێ ده‌ستیان دیاره له پێشخستنی كه‌ره‌تی كشتوكاڵ و هاوكاری جوتیاران.