سیمینارێک لەژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەڕێوەدەچێت و بازرگانان دەتوانن بەشدار بنڕێکخراوی دەرگای زانست، کە ڕێکخراوێکی قازانج نەویستە لە بینای ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، سیمینارێک لەژێر ناونیشانی گرنگی ژمێریاری و وردبینی لەپرۆسەی کاری بازرگانی و چۆنیەتی مامەڵەکردن و پاراستنی سەرمایەی سەرمایەگوزاران لەگەڵ ههموو ئەو گۆڕانکاریانەی ڕوودەدەن ساز دەکات، سەرجەم بازرگان و بەڵێندەرە و وەبەرھێنەران دەتوان بەشدار بن.
سیمینارەکە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣/٢/٢٠٢٣ کاتژمێر ١٠.٣٠ سەرلەبەیانی بەڕێوەدەچێت.