ئه‌كره‌م ئه‌مین
سیستمی سویفت swiftكه له ساڵی 1973 ده‌ستكرا به‌دروستكردنی و له 1977 له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری له‌جیهاندا كه‌وته بواری جێبه‌جیكردنه‌وه. ئه‌م سیستمه كۆمه‌ڵێ خاسیه‌ت له‌خۆیده‌گرێت بریتییه له: پارێزگاریی له‌زانیارییه‌كان و خێرایی له‌جێبه‌جێكردنی كاره‌كان و تێچونی كه‌متر له‌كاری حهواڵاتدا.
له ئیستا له 200 وڵات و زیاتر 11507 دامه‌زراوه‌ی دارایی و بانكی كاری پێده‌كه‌ن.
سیستمی سویفت به‌شێوه‌ی به‌راوردكاری له‌نێوان كڕیاران و دامه‌زراوه داراییه‌كان كارده‌كات،هه‌روه‌ها راساندن و پاكتاوكردن بۆ كرداره حهواڵهییه نهختییهكان و دوو لایه‌نه‌كان ده‌كات.
ئابوریناسهكان بڕوایانوایه هه‌ر وڵاتیك له‌م سیستمه دوربخرێته‌وه، جوڵه داراییه‌كانی زۆر سست و قورس ده‌بێت ناتوانێن به‌ئاسانی پاره حهواڵهبكات، ئه‌م كاره‌ش كاریگه‌ری سلبی له‌سه‌ر هه‌نارده‌و هاورده‌كردن و چالاكییه ئابورییە جۆراوجۆره‌كان ده‌بێت.
+سیستمی سویفت و چه‌كی ئه‌تۆم
ئه‌م سیستمه زۆرجار وه‌ك چه‌كی جه‌نگیی به‌كارده‌هێنرێت، له‌ساڵی 2012 دژ به وڵاتی ئێران به‌كارهێنرا، به‌هۆیه‌وه له‌سه‌دا په‌نجا هه‌نارده‌و هاورده‌ی كه‌میكرد، به‌هۆیه‌وه زیانێكی ماددی و بازرگانی به‌ركه‌وت. ئه‌م جۆره سزایه كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و وڵات و دامه‌زراوانه زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت كه سیستمی بانكی تێدا به‌شێوه‌یه‌كی چڕ و بهربڵاوبهكاربهێنن.
+جه‌نگی روسیا-ئۆكرانیا
له‌سه‌روبه‌ندی ده‌ستپێكردنی هێرشی روسیا بۆ سه‌ر وڵاتی ئۆكرانیا، یه‌كێك له‌و سزایانه‌ی كه ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا دژ به روسیا خستییه به‌رچاو، دورخستنه‌وه‌ی روسیایه له سیستمی سویفتی بانكی، ئه‌م كاره‌ی بۆ له‌كارخستن و سستكردنی كاری بانكیی و زیانگه‌یاندن به‌ئابوری ئه‌و ولاته.
وه‌زیری دارایی فه‌ره‌نسا دەڵێت، دورخستنه‌وه لهسیستمهی سویفتی به چه‌كی ناوكی ناوبرد‌و رایگه‌یاند پێویسته به‌وریایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
+ بژارده‌ی روسیا
روسیا ده‌لێت پێشتر مشوری خۆمان خواردووه‌و سیستمێكی جێگره‌وه‌مان له‌ساڵی 2014 به‌ناوی (spfs) دروستكردووهـ سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی روسیا ده‌ڵێت له‌ساڵی 2017ه‌وه وه‌ك سیستمێكی جیگره‌وه كارپێدهكهین، كه ده‌توانرێت له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه كاره‌كانی پێ جێبه‌جێبكه‌ین.
سزا ئابورییه‌كان هێواش و له‌سه‌رخۆن، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كانی لهدورمهودا زۆر زیاتره له كه‌ره‌سته جه‌نگییه‌كان، چونكه سزای ئابوری وه‌ك مۆرانه په‌یكه‌ری وڵات كلۆردهكات و روخاندنی ئاسانده‌كات.