دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو نرخی تمه‌ن گه‌یشته نزمترین نرخ كه له مێژووی ئه‌و جۆره دراوه تۆمار كرابێت، بانكی ناوه‌ندی پلانێكی نوێی گرته‌به‌ر، به‌ڵام نه‌یتوانی نرخه‌كه‌ی به‌رز بكاته‌وه.
شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو نرخی هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته نزیكه‌ی 33 هه‌زار تمه‌ن، دواتر خێرا بانكی ناوه‌ندی بڕیاری دا ته‌واوی نووسینگه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو بۆیان هه‌یه به نرخی ئازاد دۆلار بخه‌نه بازاڕه‌وه، ئامانجه‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو زۆرترین دۆلار بڕژێته بازاڕ و نرخه‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه.
له دوو رۆژی یه‌كه‌م تا ئاستێك نرخی تمه‌ن به‌رز بووه‌وه، به‌ڵام دووباره ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 19ی حوزه‌یران گه‌یشته‌وه سه‌رووی 30 هه‌زار تمه‌ن و ئه‌وه‌ش به‌و واتایه دێت تمه‌ن تووشی دۆخێك بووه به ئاسانی به‌هاكه‌ی به‌رز نابێته‌وه.
به له‌به‌رچاوگرتنی سه‌رنه‌گرتنی رێككه‌وتنی ناوكی و درێژه‌كێشانی سزاكانی سه‌ر ئێران، پێشبینی ده‌كرێ نرخی تمه‌ن زیاتر بشكێت.
پێشتر نووسینگه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو مه‌رجی ئه‌وه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو به‌گوێره‌ی ئه‌و نرخه‌ی رۆژانه دیاری ده‌كرێ، دۆلار بكڕن یان بفرۆشن، به‌ڵام ئێسته نرخه‌كه‌ی به ته‌واوی ئازاد كراوه. نرخی دۆلار به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی بانكی ناوه‌ندی به 30 هه‌زار تمه‌ن بوو و له‌گه‌ڵ نرخی ئازاد دوو هه‌زار تمه‌ن جیاوازی هه‌یه.
ره‌وتی دانوستانه‌كان له رابردوودا كاریگه‌ریی ئه‌رێنی و نه‌رێنی له‌سه‌ر به‌های تمه‌ن هه‌بووه. له پایزی رابردوو به‌رله‌وه‌ی دانوستانه‌كانی نێوان حكوومه‌تی نوێی ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا ده‌ست پێ بكات، نرخی هه‌ر دۆلارێك سه‌رووی 30 هه‌زار تمه‌ن بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كان نرخی تمه‌نیش رووی له به‌رزبوونه‌وه كرد.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی تمه‌ن تا نه‌ورۆز به‌رده‌وام بووه و كاتێك ئاراسته‌كه‌ی پێچه‌وانه بووه‌وه، دانوستانی ناوكی دووباره به‌هۆی هه‌ندێك مه‌رجی نوێی ئێران وه‌ستا.
گرنگترین خاڵ كه له‌مدواییانه‌دا باس و و خواستی گه‌رم بووبوو، مه‌رجی هێنانه ده‌ره‌وه‌ی سوپای پاسدارانه له لیستی تیرۆر كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه خراوه‌ته روو، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا ره‌ت كراوه‌ته‌وه.
جگه له‌مه 10 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجوومه‌نی رێبه‌رانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه، بڕیارنامه‌یه‌كی توندی له دژی ئێران په‌سند كرد و ئه‌مه‌ش هێنده‌ی تر دۆخه‌كه‌ی ئاڵۆز كرد.
نرخی هه‌ر دۆلارێك به‌ر له سزاكانی ئه‌مه‌ریكا خوارووی چوار هه‌زار تمه‌ن بوو، به‌ڵام سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئێران ئه‌وه‌نده قورس بوون كه له پڕ به‌های تمه‌نیان به‌رانبه‌ر دۆلار زۆر دابه‌زاند و ئێرانیان تووشی دۆخێكی ناله‌باری ئابووری كرد.
ماوه‌ی رابردوو دامه‌زراوه‌ی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی بازرگانی ئێران، له نوێترین راپۆرتیدا پێشبینی كرد، تێكڕای نرخی دۆلار له‌مساڵدا بگاته 30 هه‌زار تمه‌ن، به‌ڵام پێ ده‌چێت تێكڕای نرخه‌كه زۆر له‌مه زیاتر بێت.
نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر تمه‌ن له ساڵی رابردوودا هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زێكی زۆری هه‌بوو و له نێوان 21 هه‌زار تمه‌ن تا 30 هه‌زار تمه‌ن فرۆشرا، به‌ڵام تێكڕای نرخی دۆلار 26 هه‌زار و 650 تمه‌ن بوو. تێكڕای نرخی دۆلار له دوو ساڵ پێشتریش 13 هه‌زار تمه‌ن و 23 هه‌زار تمه‌ن بووه.
كورتهێنانی بودجه، به‌رزبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی نه‌ختینه‌یی، دابه‌زینی به‌رهه‌مهێنان و شپرزه‌یی دۆخی ئابووری ئێران، هۆكاره له‌وه‌ی ئومێدێك بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی تمه‌ن نه‌بێت و پێشبینی دابه‌زینی ده‌كرێت.
جێی باسه رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له ساڵی رابردوودا نزیكه‌ی 40% بوو و پێشبینی كراوه ئه‌مساڵ رێژه‌كه نزیكه‌ی 36% بێت.
دابه‌زینی نرخی تمه‌ن له‌لایه‌ك و به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له‌لایه‌كی تر، كاریگه‌ریی زۆر خراپی بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵك هه‌بووه و رێژه‌ی هه‌ژاری له‌م وڵاته به‌رز كردووه‌ته‌وه. ماوه‌ی رابردوو به‌رپرسێكی ئێران خۆی ددانی به‌وه نا كه 30 ملیۆن كه‌س له دانیشتووانی ئێران، له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین و سه‌رووی 60 ملیۆن كه‌سیش له ئێران پێویستیان به هاوكاری هه‌یه.