ڕێکەوتی 3/10/2024 نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ئارام بابان، بەهمەن عوسمان،جەوهەر ستار، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێسوازیانکرد لە دکتۆر ماجد ئەلڕەگبی، سکرتێری گشتی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی پیاوان و ژنانی بازرگان، وە ئەندامی IOHR بۆ مافەکانی مرۆڤ و کاروباری پەنابەران و کۆمیسیاری باڵای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا.
ئامانج لە سەردانەکەی سکرتێری گشتی فدراسێۆنی نێودەوڵەتی پیاوان و ژنانی بازرگان، کردنه وه ی پڕۆژهی هاوبەش له گه ڵ ژووری بازرگانی بۆ فراوانکردنی بنه مای کاری هەرێمی و نێوده وڵه تی سودوەرگرتن لە کارە نێوخۆیەکان لە پارێزگای سلێمانی وە دۆزینەوەی بازار بۆ کاڵا نێوخۆیەکان و ناساندنی بە ووڵاتان.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ڕایگەیاند، شاری سلێمانی لەڕوی پیشەسازیەوە پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە دیوە تواندراوە چەندین کارگەی گەورەی وەبەرهێنان دابمەزرێندریت و توانای بەرهەمەکانیان تەواوی بازاڕەکانی نێوخۆ و عێراق پڕبکەنەوە، لەڕوی کشتوکاڵیەوە پارێزگای سلێمانی هەمیشە پێشەنگ بووە و بەرهەمەکانی لەبەرزترین کوالیتی و تەندروست گەشتۆتە دەست بەکاربەر، لەڕوی بەرهەم هێنانی پەلەوەر سلێمانی لەئاستی پێویستدا بەرهەمی مریشکی هەیە و هەناردەی دەکات بۆ شارەکانی خواروی عێراق.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا لەڕوی گەشتیاریەوە پارێزگای سلێمانی خاوەنی چەندین ناوچەی گەشتیاریە وە چەندین هۆتێلی جیهانی لەم شارە لقیان هەیە و پێشوازی لە گەشتیاران دەکەن ئەمەش وادەکات دەتواندریت لە ووڵاتانی دکەوە کۆمپانیا گەشتیاریەکان سود لەم کەرتەوەربگرن و گەشتیار بهێنن بۆ ناوچە گەشتیاریەکان.
نەوزاد غەفور، جەختی لەوەکردەوە ژووری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی خاوەنی بینای پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانیە کە ساڵانە چەندین جۆر پێشانگا لەبورە جیاوازەکاندا تیایدا دەکریتەوە ئەمەش دەرفەتێکی گەورەیە بۆ ناساندن و بەیەک گەشتنی بازرگانان وخاوەنکاران لە بەشداریکردنیان لەو پێشانگایانەدا.
دکتۆر ماجد ئەلڕەگبی، سکرتێری گشتی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی پیاوان و ژنانی بازرگان، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو پێشکەوتنانە لە پارێزگای سلێمانیدا لەم بوارە جاوازانەدا هەیە، رایگەیاند هەوڵی تەواو دەدەن بۆ دروستکردنی بازاڕی دەرەکی بۆ کاڵاکانی کارگەکانی ناو پارێزگای سلێمانی وە هاندانی وەبەرهینەران و بازرگانانی دەرەوە بۆ بەشداریکردنیان لە کاری وەبرهێنان لە پارێزگای سلێمانی.