سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداری لە یادی دوو ساڵەی دەستبەکاربونی پرۆژەی سولیسایکڵ بۆ کۆکردنەی دەبەی پلاستیکی و پاراستنی ژینگە کرد.
ڕێکەوتی 6/10/2024 نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبکر، پارێزگاری سلێمانی ، لەیلا علی، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی، لە ناو بینای کارگەی کلتوری سلێمانی، بەشداریانکرد لە یادی دوو ساڵەی دامەزراندنی پرۆژەی سولی سایکڵ بۆ کۆکردنەوەی دەبەی پلاستیکی و پاراستنی ژینگە.
لەسەرەتای دەستبەکاربونی پرۆژەکەوە سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەردەوام هاوکار و هەماهەنگیان بووە بۆ دەستپێکردن و سەرخستنی پرۆژەکەیان هاوکاری تەواوبووە لەناساندن و سەرپێخستنی پرۆژەکە، گرنگیەکی گەورەی هەیە بۆ پاراستنی ژینگە و کەمکردنەوەی فرێدانی دەبەی ئاو وە دووبارە ڕیسایکلین کردنی و بەکارهێناناوەی لە پیشەسازیدا.
نەوزاد غەفور، لەساڵیدی دەسپێکردنی پرۆژەکەدا دووبارە پشتیوانی خۆی بۆ دووپاتکردنەوە و هیوایخواست بتوانن کاری زیاتر و داهێنانی پێسکەوتوتربکەن لە پاراستنی ژینگە و سودوەرگرتن لەو پاشماوانەی فڕی دەدرین و سودیان نیە لە داهێنانێکی هاوشێوەدا کۆبکرێنەوە و بەگەڕ بخرین لە پیشەسازی ناوخۆدا و سودیان لێ وەربگیرێت.
پرۆژەی سولیسایکڵ، یەکێکە لە پرۆژەکانی دۆستی ژینگە ئامێرێکی کۆکەرەوەی دەبەی پلاستیکیە کە لە شوینە گشتیەکان و ڕێستۆرانت و خواردنگەکان دادەندرێت هەموو جۆرە دەبەیەکی پلاستیکی کۆدەکاتەوە، لەبەرامبەردا هاونیشتمانی سود وەردەگرێت لە پێدانی داشکاندنی چەندین جۆر لە خواردن لە ڕێستۆرانتەکان یان ئەو شوینانەی بەشدارن لە پرۆژەی سولیسایکڵ.